زه‌ویناسان به هاوكاری شاره‌زایانی بواری ئێسكه‌په‌یكه‌ر توانیان ئێسكه‌په‌یكه‌ری زه‌به‌لاحترین په‌نگوین "به‌تریق" بدۆزنه‌وه كه مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 66 ملیۆن ساڵ پێش ئێسته.
ماڵپه‌ڕی به‌ریتانی "
dailymail" ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد كه زه‌ویناسی به هاوكاری شاره‌زایانی بواری ئێسكه‌په‌یكه‌ر توانیویانه له باشووری رۆژهه‌ڵاتی نیوزله‌ندا و له دوورگه‌ی "كاسام" ئێسكه‌په‌یكه‌ری زه‌به‌لاحترین په‌نگوینیان دۆزییه‌وه كه 66 ملیۆن ساڵ پێش ئێسته له كیشوه‌ری ئوستڕالیا ژیاون.
قه‌باره‌ی ئه‌و په‌نگوینانه هاوشێوه‌ی قه‌باره‌ی مرۆڤێكی پێگه‌یشتوو
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسامییه ئه‌وه‌یه كه ته‌واوی ئێسكه‌په‌یكه‌ره‌كه دۆزراوه‌ته‌وه و دوای ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوه‌تی شاره‌زایان لێكیان داوه‌ته‌وه، بینراوه كه قه‌باره‌ی ئه‌و په‌نگوینانه هاوشێوه‌ی قه‌باره‌ی مرۆڤێكی پێگه‌یشتوو به دندووكێكی تیژ و گه‌وره.
دوای توێژینه‌وه له‌سه‌ر ئێسكه‌كانی ئه‌م په‌نگوینه ده‌ركه‌وتووه كه مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 66 ملیۆن ساڵ پێش ئێسته، به‌ڵام یه‌كێكه له‌و ئاژه‌ڵانه‌ی له سه‌رده‌می دایناسۆڕه‌كان ژیاون، به‌ڵام هۆكاری ئه‌وه‌ی ئێسكه‌په‌یكه‌ره‌كه 66 ملیۆن ساڵه ئه‌وه‌یه كه له سه‌رده‌می دایناسۆڕه‌كاندا كاتێك نه‌یزه‌كه‌كه له زه‌وی داوه، ئه‌م په‌نگوینانه له قووڵایی ده‌ریادا به‌ستوونی و دواتر مردوون.