په‌یمانگه‌ى واشنتن بۆ توێژینه‌وه‌ى سیاسه‌تى رۆژهه‌ڵاتى نزیك له راپۆرتێكدا داوا ده‌كات به كرده‌ى سه‌ربازى وه‌ڵامى هێرش و چالاكییه سه‌ربازییه‌كانى ئێران بدرێته‌وه، چونكه به‌گوته‌ى توێژینه‌وه‌كه تا ئێران هه‌ست به مه‌ترسى رژد نه‌كات، له جموجووڵه‌كانى و تێكدانى سه‌قامگیرى رۆژهه‌ڵات ناوه‌ستێ.
ئه‌مڕۆ ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى
"ئه‌لعه‌ره‌بییه" ئاماژه بۆ راپۆرتێك كردووه كه له‌لایه‌ن په‌یمانگه‌ى واشنتنه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه. له سه‌ره‌تاى راپۆرته‌كه هاتووه په‌یمانگه‌كه داوا له حكوومه‌تى ئه‌مه‌ریكا ده‌كات به كرده‌ى سه‌ربازى وه‌ڵامى هه‌ڕه‌شه و هێرشه به‌رده‌وامه‌كانى ئێران بداته‌وه و له به‌شێكى راپۆرته‌كه‌یش ئاماژه بۆ دوایین هێرش كراوه كه كراونه‌ته سه‌ر بنكه‌ى سه‌ربازانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق.
به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا هۆشدارى له‌باره‌ى هێرشێكى كوشنده‌ى ئێران ده‌ده‌ن
هه‌ر له سه‌ره‌تاى راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، په‌یمانگه‌ى واشنتن بۆ توێژینه‌وه هۆشدارى داوه له‌وه‌ى ره‌وتى ئێران بۆ جووڵاندنى سه‌قامگیرى ناوچه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئه‌وكاته‌ى تاران هه‌ست به مه‌ترسى رژد ده‌كات له‌وه‌ى هێرشى ده‌كرێته سه‌ر.
وه‌ك له راپۆرته‌كه ده‌رده‌كه‌وێ راپۆرته‌كه ته‌نیا پشتى به شرۆڤه‌كارى چاودێرانى سیاسى و توێژه‌ران نه‌به‌ستووه، ته‌نانه‌ت ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش كراوه كه له‌م چه‌ند رۆژه‌ى دواییدا به‌رپرسانى باڵاى ئه‌مه‌ریكا هۆشدارییان داوه له‌وه‌ى ئێران ئاماده‌یى هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى هێرشى نوێى له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ئه‌نجام بدات، ئه‌مه‌یش وه‌ك هه‌ڵمه‌تێكه بۆ ئه‌وه‌ى سیاسه‌تى ئه‌وپه‌ڕى گوشار له‌ناو ببات كه حكوومه‌تى دۆناڵد تره‌مپ دژ به ئێران پێڕه‌وى ده‌كات.
هۆشدارى له هێرشى كوشنده‌ى ئێران
له ماوه‌ى رابردوو ئه‌و بنكه و دامه‌زراوه ئه‌مه‌ریكییانه‌ى له عێراق هه‌ن به مووشه‌ك هێرشیان كرایه سه‌ر. له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كرێت ته‌نیا له پێنج هه‌فته‌ى رابردوودا نۆ هێرشى مووشه‌كى كراوه‌ته سه‌ر ئه‌و جۆره بنكانه‌ى ئه‌مه‌ریكا هه‌رچه‌نده ئه‌و هێرشانه قوربانییان لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه، به‌ڵام زیادبوونى ته‌قه‌كردن و هێرشى مووشه‌كى ئێرانى له ناو خاكى عێراق به ئاماژه‌یه‌ك داده‌نرێت له‌وه‌ى هێرشى كوشنده بكرێته سه‌ر ئه‌مه‌ریكییه‌كانى عێراق. یان راپۆرته‌كه ده‌ڵێ له‌وانه‌یه هێرشى فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان ئه‌نجام بدرێت هاوشێوه‌ى ئه‌وه‌ى له 14ى ئه‌یلوول كرایه سه‌ر دامه‌زراوه‌ى نه‌وتى سعوودیه كه به ئارامكۆ ده‌ناسرێت.
هه‌ر له ئه‌نجامى ئه‌م بارودۆخه‌یشه راپۆرته‌كان ده‌ڵێن واشنتن بیر له‌وه ده‌كاته‌وه چوار هه‌زار تا حه‌وت هه‌زار سه‌ربازى تر ره‌وانه‌ى ناوچه‌كه بكات. هه‌رچه‌نده تا مانگى ئایارى رابردوو نزیكه‌ى 14 هه‌زار سه‌ربازى ئه‌مه‌ریكى له ناوچه‌كه هه‌بوون. له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه ئامانجى ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌یه رێگرى له دووباره‌بوونه‌وه‌ى هێرشه‌كان بكات. جگه له‌مه‌یش ئه‌مه‌ریكا بیر له‌وه ده‌كاته‌وه چه‌ندان كه‌شتى جه‌نگى بۆ پاراستنى كه‌شتییه نه‌وتییه‌كان بنێرێت، هه‌روه‌ها به‌رگرى ئاسمانى و مووشه‌كى له ناوچه‌كه به‌هێز بكات بۆ پاراستنى ژێرخانه گرنگه‌كانى ناوچه‌كه، له‌گه‌ڵ چه‌ندان فڕۆكه جه‌نگى تر.
له راپۆرته‌كه‌دا به‌رگرى له ئامانجه باڵاكانى ناوچه‌كه به كارێكى مه‌حاڵ دانراوه، بۆیه مانه‌وه‌ى هێزى به‌رپه‌رچدانه‌وه بۆ رێگرتن له هێرشى نوێ به باشتر ده‌زانرێت، له‌گه‌ڵ رێگرتن له به‌رزبوونه‌وه‌ى گرژییه‌كان و پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه، جگه له‌مه‌یش راپۆرته‌كه ده‌ڵێ، ده‌بێ هێزى زیاتر له ناوچه‌كه بڵاو بكرێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى به‌رپه‌رچدانه‌وه به‌هێز بێت.
هه‌ر له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه ئه‌گه‌ر واشنتن بڕیارى دا هه‌ر هێرشێك پووچه‌ڵ بكاته‌وه كه رژێمى ئێران بڕیارى جێبه‌جێكردنى بدات، ئه‌وا ئه‌و كاته مینه ده‌ریاییه‌كان نامێنێ، به‌مه‌یش هێرشى سه‌ر كه‌شتییه بازرگانییه‌كان پووچه‌ڵ ده‌كرێنه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌م كاره‌ى ئه‌مه‌ریكا رووبه‌ڕووبونه‌وه ده‌بێت بۆ مووشه‌ك و فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان.
جگه له رێدان به به‌كارهێنانى هێزى به‌رپه‌رچدانه‌وه، ده‌بێت واشنتن بیر له‌سه‌پاندنى سزاى زیاتر بكاته‌وه. هه‌رچه‌نده پێشتر راپۆرته‌كه داواى كردبوو گرژییه‌كان زیاتر نه‌كرێت، كه‌چى له كۆتایى راپۆرته‌كه ده‌ڵێ ده‌بێ واشنتن ئاماده بێت بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ندێك جار گرژییه‌كان زیاد بكات، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ى كرده‌وه‌كانى ئێران بوه‌ستێنێ.
ئه‌مه‌ریكا به هه‌زاران سه‌ربازى تر ده‌نێرێته رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
له دواى كشانه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له رێككه‌وتننامه‌ى ئه‌تۆمى ئێران، له مانگى ئایارى ساڵى 2018 به بیانووى ئه‌وه‌ى ئه‌م رێككه‌وتنه چالاكییه‌كانى ئێران له ناوچه‌كه زیاتر كردووه و سه‌قامگیرى تێكداوه. دواتر ئه‌مه‌ریكا به چه‌ندان قۆناغ سزاى به‌سه‌ر كه‌رتى ئابوورى و دارایى و سه‌ربازى ئێران سه‌پاندووه. له‌م كاته‌یشدا گرژییه‌كانى نێوان ئه‌م دوو وڵاته زیاتر بووه، به‌تایبه‌تى كه چه‌ند جارێك له كه‌نداو هێرش كراوه‌ته سه‌ر كه‌شتییه بازرگانییه‌كان له‌وانه له ئیمارات، هه‌روه‌ها هێرش كراوه‌ته كۆمپانیاى نه‌وتى سعوودیه و ده‌یان جاریش به مووشه‌ك هێرش كراوه‌ته سه‌ر بنكه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق، له هه‌موو ئه‌مانه‌یش ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانى ئێرانیان تۆمه‌تبار كردووه.