عەبدولخالق هەركی: كەس ناتوانێ من لە یەكێتی دەربكات

:: AM:10:15:15/12/2019 ‌
بەرپرسێكی یەكێتی لە دهۆك بە بڕیارێكی مەكتەبی ڕێكخستنی یەكێـتی دوور دەخرێتەوە و لە ڕوونكردنەوەیەكیشی ئاشكرای دەكات، كەس ناتوانێ من دوور بخاتەوە.

ئەمڕۆ یەكشەم 15ـی كانوونی یەكەم، لە ڕوونكردنەوەیەكی عەبدولخالق هەركی جێگری بەرپرسی مەڵبەندی چواری یەكێتی، لە بەرانبەر بڕیاری 12ـی كانوونی یەكەمی مەكتەبی ڕێكخستنی یەكێتی ئاشكرای كردووە، كەس ناتوانێ‌ من دەربكات لە یەكێتی، من برایەك و پێنج ئامۆزام لەپێناو ئەم حزبە شەهید بوون.

بەردەوام دەبم لەسەر كارەكانم و كەس ناتوانێ‌ لەسەر گەندەڵی كەسانی تر من لە یەكێتی دەربكات 
ئەو كادرەی یەكێتی ئاشكرای كردووە، بەردەوام دەبم لەسەر كارەكانم و كەس ناتوانێ‌ لەسەر گەندەڵی كەسانی تر من لە یەكێتی دەربكات.

ئەو بەرپرسەی یەكێتی پێش كۆنفڕانسی مەڵبەندەكان ئاشكرای كردبوو كە چەندان رۆژ پێش كۆنفرانسی مەڵبەند پارە دەبەخشرا بە ئەندامانی كۆنفرانس، چەندان كەس هەن كە پارەیان وەرگرتووە و ئامادەن ئاشكرای بكەن كە لەلایەن كێوە ئەو كارە دەكرا.

لە زۆر لە كۆنفڕانسی مەڵبەندەكانی یەكێتـی كێشە دروست بووە و چەندان بەرپرسی یەكێتی هەڕەشەی دەست لەكاركێشانەوەی بەكۆمەڵ دەكەن.



وشە - رامیار جەواد