گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی نیلی كه‌ریم خانمه ئه‌كته‌ری ناسراوی میسڕی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو بووه‌ته‌وه كه له‌سه‌ر جاده‌كان داوای تۆواوی پیاو ده‌كات و له به‌رامبه‌ردا پاره‌ی ده‌داتی، ئه‌مه‌ش هه‌رای زۆری دروست كرد و دواتر ئاشكرا بوو كه به‌شێك بووه له نوێترین فیلمی ئه‌و ئه‌كته‌ره به ناوی "بشتری راجل" و بڕیاره له ناوه‌ڕاستی مانگی داهاتوو بكه‌وێته سینه‌ماكانه‌وه.
له به‌شداری به‌نامه‌ی "هنا العاصمه" كه له یه‌كێك له ته‌له‌ڤزیۆنه‌كانی میسڕ په‌خش ده‌كرێ، نیلی باسی ناوه‌ڕۆكی فیلمه‌كه‌ی ده‌كات و ده‌ڵێ: تێیدا ڕۆڵی كچێك ده‌بینم به ناوی "شه‌مس" كه ده‌یه‌وێ پیاوێك بكڕێ. فیلمه‌كه له چوارچێوه‌یه‌كی ڕۆمانسیی كۆمیدیدا خۆی ده‌بینێته‌وه و "محه‌مه‌د مه‌مدوح" ئه‌كته‌ری ناسراوی میسڕی كه له فیلمه‌كه‌دا "شه‌مس" شووی پێ ده‌كات، ڕۆڵی پاڵه‌وانی دووه‌م ده‌بینێ.
فیلمه‌كه له نووسینی "ئیناس لوتفی" و ده‌رهێنانی "محه‌مه‌د عه‌لی"یه و له‌لایه‌ن "دینا حه‌رب" به‌رهه‌م هێندراوه.