ترامپ و بانکێکی ئێرانی پێوەندییان هەبووە

:: PM:04:56:04/10/2016 ‌
میدیاکانی ئەمریکا باسیان لەوە کرد کە تا ساڵی ٢٠٠٣ بانکی میللی ئێران لە نیۆیۆرک زەوییەکی لە دۆناڵد ترامپ پاڵێوراوی کۆماریخوازەکان، بە کرێ وەرگرتووە.

ئەوە لە کاتێک دایە وەزارەتی دارایی ئەمریکا لە ساڵی ١٩٩٩ بانکەکەی بە دامەزراوەیەکی سەربە حکوومەتی ئێران هەژمار کرد و تەنانەت بەوەش تۆمەتباری کرد،  ئەو بانکە پێوەندی بە بەرنامەی ناوکیی ئێرانەوە هەیە و یارمەتی چالاکییەکانی سوپای پاسدارانیش دەدات.

بە گوێرەی زانیارییەکانی دوو دامەزراوەی میدیایی، تا ساڵی ٢٠٠٦ ترامپ گرێبەستی لەگەڵ ئەو بانکە هەبووە. ئەمە لە کاتێکدایە کە دۆناڵد ترامپ لە بانگەشەکانی هەڵبژاردنی ئەمریکادا ئێران بە دوژمن هەژمار دەکات و یەکێک لەو رەخنانەش لە هیلاری کلینتۆن پاڵێوراوی دیموکراتەکان، گرتوویەتی ئەوەیە هەڵوێستی توندی بەرامبەر بە ئێران نەبووە.

وشە/voa-و:سلێمان تاشان


وشە - سلێمان تاشان