لە ڕووداوێكی ئاگركەوتنەوەدا لە شارەدێی سەنگەسەر، دایكێك و دوو منداڵ سووتان و رێژەی سوتانی دوو منداڵەكە بەرزە.
بەپێی راگەیەندراوێكی پۆلیسی ڕاپەڕین كە نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەم بڵاوی كردووتەوە، لە دێی "تووە سوران"ی سەر بە شارەدێی سەنگەسەر بەهۆی ئاگركەوتنەوە لە ماڵێكەوە، دایكێك و دوو منداڵ سووتاون.
بەپێی راگەیەندراوەكەی پۆلیس، بەهۆی رێژەی سووتانەكەیانەوە دوو منداڵەكە ڕەوانەی نەخۆشخانەكانی شاری سلێمانی كراون كە تەمەنیان چوار ساڵ و هەشت ساڵە و تەمەنی دایكەكەش 30 ساڵە.
پۆلیسی ڕاپەڕین ئاماژەی داوە، بە پێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان هۆكاری ڕووداوەكە تەقینەوەی بوتڵی غاز بووە و لێكۆڵینەوەش لە ڕووداوەكە بەردەوامە.