ئه‌حلام گۆرانیبێژی ئیماراتی له به‌رنامه‌یه‌كی هونه‌ریدا، ئه‌و نهێنییه‌كانه ئاشكرا ده‌كات كه به‌رله‌وه‌ی ببێته گۆرانیبێژێكی ناودار، چۆن ژیاوه.
ئه‌حلام كه ئێسته له ناوه‌ندی هونه‌ریدا زۆرترین رۆشنایی له‌سه‌ره، یه‌كێكه ئه‌ندامه‌كانی دادوه‌ریی به‌رنامه‌ی "زه ڤۆیس- خۆشترین ده‌نگ" له كه‌ناڵی ئاسمانیی ئێم بی سی، به‌پێی هه‌واڵێكی پێگه‌ی "
ئیلاف"، له‌و به‌رنامه‌یه‌دا ئه‌و خاتوونه هونه‌رمه‌نده رۆشنایی خسته‌سه‌ر ژیانی تایبه‌تی خۆی ئه‌وكاته‌ی هه‌رزه‌كار بووه و به‌رله‌وه‌ی ببێته گۆرانیبێژێكی ناودار.
ئه‌و گوتی منداڵ بوو كه باوكی مردووه، دوای مردنی باوكی ئه‌وجا چووه‌ته پرۆسه‌ی خوێندن، دۆخی داراییان باش نه‌بووه، تا ئه‌وكاته‌ی كه‌وتووه‌ته سه‌رپێ، سه‌رله‌به‌یانیان خه‌ریكی خوێندن بووه و له‌دوای نیوه‌ڕۆیش كاری كردووه. له‌و ماوه‌یه‌دا زیاتر له 10 پیشه‌ی جیاجیادا كاری كردووه، ته‌نانه‌ت له‌ناو ماڵی ئه‌واندا یه‌ك ته‌له‌فۆنی مۆبایل نه‌بووه.
دواتریش گوتی ئێسته به‌رده‌وام مۆبایله‌كه‌ی كراوه‌یه و وه‌ڵامی پرسیاری هه‌وادارانی ده‌داته‌وه و نایه‌وێ لێیان دوور بێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌وكاتانه‌ی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ر و منداڵه‌كانی ده‌بێت، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ته‌ماشای تۆڕه كۆمه‌ڵاتییه‌كان ناكات و ته‌نیا ده‌یه‌وێ كاته‌كه‌ی بۆ خۆشه‌ویستی و خزمه‌تی ئه‌وان ته‌رخان بكات.
ناوی راستینه‌ی خاتوونه گۆرانیبێژی ئیماراتی "ئه‌حلام"، ئه‌حلام عه‌لی بن هه‌زیم ئهلشامسییه كه له ساڵی 1968 له گوندی بهسیتینی شاری موحریقی ئیمارات له باوكێكی ئیماراتی و دایكێكی به‌حرێنی له دایك بووه. خوێندنی شه‌ریعه‌تی ئیسلامیی له زانكۆی دوبه‌ی ته‌واو كردووه، پاشان رووی له گۆرانیگوتن كردووه كه ئاره‌زووی خۆی بووه. هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ سه‌رمایه‌دارێكی ئیماراتی به‌ناوی موباره‌ك ئهلهاجهری كردووه. له ساڵی 1987ه‌وه وه‌ك گۆرانیبێژ ده‌ركه‌وتووه و ئێسته ئه‌ستێره‌یه و نازناوی "شاژنی گۆرانیی عه‌ره‌بی" وه‌رگرتووه.
ئه‌حلام خاوه‌نی سه‌دان گۆرانییه و ده‌یان خه‌لاتی عه‌ره‌بی و بیانیی وه‌رگرتووه. یه‌كه‌مین ئه‌لبوومی له ساڵی 1995 بووه به‌ناوی "ئه‌حلام 1995" و تا ئێسته خاوه‌نی 10 ئه‌لبوومه به‌ناوه‌كانی "أحلام 95” - "مع السلامة” - "كيف أرضى” - "ما يصح إلا الصحيح” - "طبيعي” - "مختلف” - "لعلمك بس” - "أحسن” - "التقل صنعه” - "هذا أنا”.