ژنانی مووسڵ دوای ڕزگاربوونیان لە داعش چی دەكەن؟

:: PM:07:11:26/01/2017 ‌

دوای هێرشەكانی سوپای عێراق بۆ سەر شاری مووسڵ لە 17ی تشرینی دووەمی 2017، ئەمڕۆ لە دیدارێكی فەرماندە سەربازییەكانی عێراق ئاشكرایان كرد كە تا ئێستە نیو ملیۆن هاووڵاتی رزگاركراون و لە ئێستەدا ئافرەتانی ئەو ناوچانە كۆرسی راهێنانی پیشەیی ئەنجام دەدەن.

ئەمڕۆ پێنجشەم كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر بڵاوی كردووەتەوە كە لەیلا یەكێكە لەو ئافرەتانی بەشداری خولەكەی كردووە و دەڵێت، ئەو ژنانەی ناوچەكانی ژێر دەستی داعشیان لە مووسڵ جێ هێشت، ڕێگە نادەن هیچ شتێك بەرەو دوواوەیان بگێڕێتەوە.

كونسوڵخانەی ئەمریكا لەسەر زاری لەیلا دەڵێت، هەندێكیان توانای تازە فێردەبن و هاوڕێی نوێ دروست دەكەن لە ڕێی بەشداریكردن لە كۆرسەكانی ڕاهێنانی پیشەیی كە لەلایەن نەتەوەیەكگرتووەكانەوە بە پاڵپشتی دارایی ئەمەریكا پێشكەش دەكرێت.‌‌

 لەیلا دەڵێت، لە ڕێی دایك و خوشك و ئەو كچە خۆڕاگرانەوە بۆ دەست پێ كردنی سەرەتایەكی تازە, ئێمە یارمەتی دراین بۆ دەستپێكی ژیانێكی نوی و بۆ بنیاتی كۆمەڵگەی خۆمان لە كاتێك داعش بەرەو لەناوچوون دەچێت.

چەكدارانی داعش لە ساڵی 2014 هێرشیان كردە سەر شاری مووسڵ و بە كەمتر لە یەك ڕۆژ توانیان شارەكە كۆنتڕۆڵ بكەن و سوپای عێراق و هێزە تەناهییەكانی شارەكە بەبێ‌ بەرگری شارەكەیان جێ هێشت.


وشە - رامیار جەواد