دوره‌ید له‌حام كه ئه‌كته‌رێكی كۆمیدیایی زۆر ناوداری دنیای عه‌ره‌بی و سوورییه، له ناوه‌ندی هونه‌ریدا به "غه‌وار" ده‌ناسرێته‌وه، پێگه‌ی "
فه‌رفیش" دیمانه‌یه‌كی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ى بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا باسی هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌كات و ده‌ڵێ، زۆرجار هاوسه‌ره‌كه‌م تووڕه‌م ده‌كات، منیش پێم خۆشه چونكه دواتر دێ و ماچم ده‌كات.
عه‌بدولحه‌لیم حافز یه‌ك له هاوڕێ نزیكه‌كانم بوو و زۆر شتی لێوه فێر بووم
له‌و دیمانه‌یه‌دا غه‌وار ده‌ڵێ هونه‌رمه‌ند عه‌بدولحه‌لیم حافز یه‌ك له هاوڕێ نزیكه‌كانم بوو و زۆر شتی لێوه فێر بووم، به‌تایبه‌تی ره‌وشتی هونه‌ریی، ئه‌و هونه‌رمه‌ندێكی زۆر گه‌وره بوو، هاوكات كه‌م نه‌بوون ئه‌و هونه‌رمه‌نده گه‌نجانه‌ی دژایه‌تییان ده‌كرد، كه‌چی له‌دوای مردنی و تا ئێسته‌یش كه‌س ئه‌وی تێپه‌ڕ نه‌كردووه.
له‌باره‌ی ئه‌كته‌ره كۆمیدیاییه‌كان ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌رهه‌مهێنه‌رێكی هونه‌ریی بیه‌وێ له به‌رهه‌مێكی هونه‌ریدا كار بكه‌ین، پێم خۆشه له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان كه‌ندا حه‌نا، سه‌لما میسری، به‌سام كوسا و محه‌مه‌د حه‌داقی كار بكه‌م كه پێم وایه ئه‌وانه له كۆمیدیادا ئه‌ستێره‌ن.
دواتریش غه‌وار باسی هاوسه‌ره‌كه‌ی كرد كه هونه‌رمه‌ند هاله به‌یتاره، گوتی هاله بۆ ژیانی من زۆر پێویسته، به‌تایبه‌تی ئه‌و توانیویه‌تی له‌ڕووی داراییه‌وه جێگیرییه‌ك له‌ناو خێزانه‌كه‌دا دروست بكات و به‌ڕێوه‌مان ببات.
زیاتر گوتی وێڕای ئه‌وه‌ی زۆرجاریش له شتێك رێك ناكه‌وین، تووڕه‌م ده‌كات، منیش ئه‌و جۆره تووڕه‌بوونه‌م پێ خۆشه و ئومێد ده‌كه‌م زوو زوو رێك نه‌كه‌وین و تووڕه‌م بكات، چونكه دواتر دێت و ماچم ده‌كات.
دوره‌ید محه‌مه‌د حه‌سه‌ن له‌حام كه له ناوه‌ندی هونه‌ریدا به "غه‌وار تووشی" ده‌ناسرێته‌وه، چونكه له زۆربه‌ی كاره هونه‌رییه‌كانیدا به هه‌مان ناو كاری كردووه، له ساڵی 1934 له دیمه‌شقی پایه‌ته‌خی سووریا له دایك بووه و به ناودارترین هونه‌رمه‌ند و پێشه‌نگ له بواره‌كه‌ی خۆیدا كه نواندنه، وه‌ك ئه‌كته‌رێكی كۆمیدی ده‌ناسرێته‌وه. ئه‌و جیا له‌وه‌ی ئه‌كته‌ره، هاوكات نووسه‌ر و ده‌رهێنه‌ریشه. له زانكۆی دیمه‌شقدا بواری فیزیا و كیمیای ته‌واو كردووه.
غه‌وار تووشی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خاوه‌نی سه‌دان كاری درامایی، شانۆ و فیلمی سینه‌ماییه، ده‌یان خه‌ڵاتی عه‌ره‌بی و نێوده‌وڵه‌تیی پێ به‌خشراوه. له ساڵی 1999 تا 2006 له رێكخراوی یونیسێف بووه‌ته باڵوێزی نیازپاكی. له‌ناو سه‌رجه‌م كاره هونه‌رییه‌كانیدا، غه‌وار زیاتر به ئۆپه‌رێتی ∀ملح و سكر− خوێ و شه‌كر∀ ده‌ناسرێته‌وه كه له‌وێدا رۆڵی ∀غه‌وار تووشی∀ی وه‌رگرتبوو كه له سه‌ره‌تای حه‌فتاكاندا بڵاو بووه‌وه، له‌وه‌یش به‌دواوه، له زۆربه‌ی كاره‌كانیدا هه‌ر به ناوی ∀غه‌وار∀ ده‌ركه‌وت.