فه‌ره‌ح یوسف، گۆرانیبێژی ناسراوی سووری، بۆ شه‌وی سه‌ری ساڵ هه‌ولێری هه‌ڵبژاردووه تا ئاهه‌نگی تێدا بگێڕێ و داوا له هه‌وادارانی كوردستانی ده‌كات، له‌و شه‌وه‌دا له‌گه‌ڵی بن.
داوا دەکات قەرەباڵغی بکەن
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه له لاپه‌ڕه‌كانی خۆ له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوی كردووه‌ته‌وه، فه‌ره‌ح یوسف داوا له هه‌وادارانی خۆی له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، بۆ شه‌وی سه‌ری ساڵ له یه‌كێك له چێشتخانه‌كانی هه‌ولێر ده‌یبینن بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵ بگێڕن.
ئه‌و گۆرانیبێژه سوورییه كه به‌هۆی دۆخی وڵاته‌كه‌یه‌وه له لبنان نیشته‌جێیه، داوا ده‌كات له كاتی خۆیدا هه‌وادارانی له‌وێ بن و قه‌ره‌باڵغی دروست بكه‌ن.
فه‌ره‌ح یوسف، یه‌كێك بوو له‌و به‌شداربووانه‌ی به‌رنامه‌ی ئه‌ره‌ب ئایدڵ كه له ته‌له‌ڤزیۆنی ئێم بی سی پێشكه‌ش ده‌كرێ و توانی تا قۆناغه‌كانی كۆتایی به‌رنامه‌كه بڕوات و دواتر به‌رده‌وام بێت له ڕێچكه‌ی هونه‌ری و تا ئێسته چه‌ند گۆرانییه‌كی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه. ده‌نگی فه‌ره‌ح به‌وه ناسراوه كه توانای لاساییكردنه‌وه‌ی زۆربه‌ی گۆرانیبێژه‌كانی هه‌یه.