سه‌نته‌رى بارزان بۆ ژینگه‌پارێزى و شاخه‌وانى، گه‌شتێكى شاخه‌وانییان بۆ چیایه‌كى به‌رزى سنوورى مێرگه‌سۆر ئه‌نجام دا و شه‌وێك و دووڕۆژ له‌نێو به‌فر ماونه‌ته‌وه كه پله‌ى گه‌رمیی 14 ژێر سفر بووه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م، 22ی كانوونی یه‌كه‌م، ئه‌نوه‌ر دۆڵه‌مه‌رى به‌رپرسى سه‌نته‌رى بارزان بۆ ژینگه‌پارێزى و شاخه‌وانى به "وشه"ى راگه‌یاند "له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك كچ و كوڕ كه له ناوچه جیاجیاكاندا له سه‌نته‌ره‌كه‌مان ئه‌ندامن، گه‌شتى شاخه‌وانى له چیا به‌رزه‌كانى كوردستان ئه‌نجام ده‌ده‌ین، له‌م گهشتهداكه هه‌شت ئه‌ندام به‌شدار بوون كه ته‌نیا یه‌ك ئافره‌ت له‌گه‌ڵمان به‌شدار بوو كه هیچ كه‌س و كارێكیشى له‌گه‌ڵ نه‌بوو، گه‌شتێكی پڕ ئه‌زموون و سه‌ختمان بۆ چیای شیرین له سنوورى مێرگه‌سۆر ئه‌نجام دا".
ژنانیش لە گەشتەکەدا بەشدار بوون
به‌ره‌به‌یان رۆیشتین و گه‌شتى شاخه‌وانیمان ئه‌نجام دا، له گوندى ببان له شاره‌دێى بلێى سه‌ر به شارۆكه‌ى مێرگه‌سۆر ده‌ستمان پێ كرد و ماوه‌ى هەشت سه‌عات به‌بێ دابڕان رۆیشتین له نێو به‌فر كه سه‌ره‌وه‌ى به‌فره‌كه ره‌ق بوو و ژێره‌وه‌ى شل بوو، ئه‌مه‌ش كێشه‌ى له رۆیشتن بۆ ئێمه درووست ده‌كرد، توانیمان بگه‌ینه نێوه‌ڕاستى چیا و كه‌مپی خۆمان و شوێنى مانه‌وه‌مان له چیای شیرین جێگیر كرد، توانیمان له كه‌ش و هه‌وایه‌كى سارددا سهركهوینه سه‌ر چیا و له‌سه‌ر به‌ردى شیرین وێنه‌ى یادگاریمان تۆمار كرد.
ئه‌وه‌یشی گوت، گه‌شتێكی زۆر سه‌خت و دژوار بوو، چیای شیرین چیایه‌كى به‌رز و هه‌ستیار و سه‌خته بۆ سه‌ركه‌وتن به‌تایبه‌ت له كه‌شێكى ساردا، 25 كیلۆمه‌تر به پیاده رۆیشتین و شه‌وێك و دوو رۆژ مانه‌وه‌مان له نێو به‌فر له كاتێكدا پله‌ى گه‌رمى 14- ژێر سفر بوو، له ژێر خێمه‌ى ئێمه له كاته‌كانى شه‌ودا ئاو بستبووى، ئه‌و گه‌شته ئه‌وه‌ده‌گه‌ینێت كه سه‌نته‌ری بارزان سه‌رما و گه‌رما ناناسێت و به‌رده‌وامه له چاڵاكییهكانى.
زنجیره چیاى شیرین ده‌كه‌وێته ده‌ڤه‌رى بارزان له سنوورى پارێزگهى هه‌ولێر، یه‌كێكه له جوانترین چیاكانى ناوچه‌كه و گۆما و به‌ردى سرووشتى جوانى لێیه، هاووڵاتییان له چوار وه‌رزى ساڵ بۆ گه‌شتى شاخه‌وانى و گه‌شتیارى رووى تێ ده‌كه‌ن.
سه‌نته‌رى بارزان بۆ ژینگه‌پارێزى و شاخه‌وانى، چه‌ندین چاڵاكى ژینگه‌ى و شاخه‌وانى ئه‌نجامداوه و سه‌نته‌رێكه چه‌ندین ئافره‌تى تێدا ئه‌ندامه، ته‌نها ئه‌مساڵ، 45 گه‌شتى ژینگه‌پارێزى و شاخه‌وانیان له چیاكانى كوردستان ئه‌نجامداوه و سمیناریكى شاخه‌وانیان بۆ ئافره‌تانى سۆران به‌ڕێوه‌بردووه، هه‌روه‌ها له رۆژانى رابردوو، بۆ یه‌كه‌مینجار له كوردستان ، فیستیڤاڵی پایزیان ساز كرد و تیایدا به‌شی زۆرى شاخه‌وانانى كوردستان به‌شداریان تێدا كرد و به چه‌ندین چاڵاكى جۆرا و جۆر فیستیڤاڵهكهیان ده‌وڵه‌مه‌ندتر كرد.
مێرگه‌سۆر – موڕشید برادۆستى