وەزیری دارایی لەبارەی خانەنشینی ڕوونكردنەوە دەدات

:: PM:02:28:23/12/2019 ‌
وەزیری دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، لەبارەی پڕۆژە یاسای چاكسازی لەگەڵ پەرلەمان هاوڕان.

كۆبوونەوەكانمان بۆ پەسندكردنی پڕۆژەیاسای چاكسازی بەردەوام دەبێت لەگەڵ پەرلەمانتاران
ئەمڕۆ دووشەم 23ـی كانوونی یەكەم، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دوای تەواوبوونی كۆبوونەوەی لەگەڵ لیژنەكانی پەرلەمان بە میدیاكانی ڕاگەیاند، بۆ پڕۆژەیاسای چاكسازی لەگەڵ پەرلەمانتارانی پەرلەمانی كوردستان هاوڕاین.

وەزیری دارایی گوتی، دوای پەسەندكردنی پڕۆژەیاساكە هەموو شتێك باش دەبێت و ئێستە كۆبوونەوەكانمان بۆ پەسندکردنی پڕۆژەیاسای چاكسازی بەردەوام دەبێت لەگەڵ پەرلەمانتاران.

ئەمڕۆ لەسەر داوای لیژنەی دارایی و ئابووری پەرلەمانی كوردستان ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی سەردانی پەرلەمانی كرد و لەگەڵ ئەو لیژنەیە كۆبوویەوە و ڕوونكردنەوەی لەسەر پڕۆژە یاسای چاكسازی و خانەنشینی پێشكەشی پەرلەمانتاران كرد.

پڕۆژە یاسای چاكسازی لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاراستەی پەرلەمان كراوە بەمەبەستی نەهێشتنی دوو مووچەیی و مووچەخۆری بندیوار كە پێشبینی دەكرێت بە پەسندكردنی نزیكەی 100 ملیار دینار بۆ خەزێنەی حكوومەت بگەڕێتەوە.



وشە - رامیار جەواد