ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستان به نووسراوێكی فه‌رمی سوپاس و پێ‌زانین ئاراسته‌ی ده‌زگای ڕۆژنامه‌وانی "وشه" ده‌كات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 23ی كانوونی یه‌كه‌م/ دێسه‌مبه‌ر، ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕێی نووسراوێكی فه‌رمییه‌وه كه ئێسته گه‌یشته ده‌زگای ڕۆژنامه‌وانی "وشه" سوپاس و پێزانینی ئاراسته كردووه.
وشه هاوكاربووه بۆ هه‌ڵمه‌تى هۆشیارى دژایه‌تى گه‌نده‌ڵى
له نووسراوه‌كه‌ی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هاتووه، سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراسته‌ی ته‌واوی كارمه‌ندانی ماڵپه‌ڕه‌كه‌تان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و ماندووبوون و هاوكارییه‌ی پێشكه‌شی دهستهكهمانتان كرد له بڵاوکردنه‌وه‌ی ڤیدیۆی هۆشیاری دژه گه‌نده‌ڵی له هه‌فته‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی.
"وشه" ده‌زگایه‌كی رۆژنامه‌وانیی سه‌ربه‌خۆیه له هه‌رێمی كوردستان، ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نووس له‌و پڕۆژه‌یه‌دا به ئینتیما و بۆچوونی سیاسیی جیاوازه‌وه كۆ بوونه‌ته‌وه، به مه‌به‌ستی خزمه‌تگه‌یاندن به دیموكراسی و فراوانكردنی ئازادییه‌كان و گه‌یاندنی زانیاری به هاووڵاتییانی كوردستان.
www.wishe.net ماڵپه‌ڕی هه‌واڵیی ده‌زگاكه‌یه و به‌رده‌وام نوێ ده‌كرێته‌وه و هه‌وڵ ده‌دات به سوودوه‌رگرتن له توانای په‌یامنێر و رۆژنامه‌نووسه‌كانی، به باشترین شێوه و پیشه‌ییانه زانیارییه‌كان بگه‌یه‌نێت به خوێنه‌ر.
رۆژنامه‌ی "وشه" ههفتهنامهیهكی سیاسیی گشتیی ده‌زگاكه‌یه و رۆژی چوارشه‌م به 20 لاپه‌ڕه ده‌رده‌چێت، هه‌موو بابه‌ته‌كانی به‌دواداچوون و ریپۆرتاژ و چاوپێكه‌وتنی رۆژنامه‌وانین له بواره‌كانی سیاسی، ئابووری، رۆشنبیری و هونه‌ر و بابه‌تی سه‌رنجڕاكێش. ئه‌و رۆژنامه‌یه مه‌به‌ستیه‌تی پرسه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگه به زانیاری رۆژنامه‌وانی و پیشه‌یی بڵاو بكاته‌وه بۆ خوێنه‌رانی.
كتێبی وشه/ پرۆژه‌یه‌كی نوێی ده‌زگاكه‌یه و ناو به‌ناو به‌رهه‌می نووسه‌ر یاخۆ رۆژنامه‌نووسێك ده‌ستنیشان ده‌كات بۆ چاپ و به "زنجیره‌ی كتێبی وشه" ژماره‌ی پێ ده‌دات و له هه‌موو كوردستان بڵاوی ده‌كاته‌وه.