سه‌رۆكی تازه هه‌ڵبژێردراوی غامبیا، بڕیاری دا له نێوان هه‌ردوو هاوسه‌ره‌كه‌ی، یه‌كمیان لای خۆی بهێڵێته‌وه و بیكات به خانمی یه‌كه‌م.
ئاماد بارۆ، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی غامبیا، گه‌ڕایه‌وه وڵاته‌كه‌ی، دوای ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتوو بوو له ڕاكێشانی و هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربازی دژی سه‌رۆكی شكستخواردوو یه‌حیا جامی، كه سوور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی وڵات جێ ناهێڵێت.
ئه‌و سه‌رۆكه، ناچار بوو كه وابه‌سته‌ی ئه‌وه بێت یه‌كێك له دوو خێزانه‌كه‌ی بكات به خانمی یه‌كه‌م، ئه‌وه‌یش بۆ ئه‌و ئه‌سته‌م بوو، كه هه‌میشه له كاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن به هه‌ردوو هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه به یه‌كسانی ده‌رده‌كه‌وت و له هه‌موو بۆنه‌كانیشدا جلی وه‌ك یه‌كیان ده‌پۆشێ، بۆ ئه‌وه‌ی بۆیان دووپات بكاته‌وه كه شوێن و مافی خۆیان هه‌یه.
له وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی كام له‌و خێزانانه‌ی هه‌ڵده‌بژێرێت بۆ خانمی یه‌كه‌می، به پێكه‌نینه‌وه وتی: یه‌كه‌م له رووی كاته‌وه، له رووی شوێنیشه‌وه یه‌كه‌م ده‌بێت.
ئه‌رك و شوێنی خانمی یه‌كه‌م له‌و وڵاته دیاری كراوه، بۆیه سه‌رۆكی تازه ناچار بوو كه ئه‌و پۆسته بۆ یه‌كێك له خانمه‌كانی یه‌كلا بكاته‌وه.