کچەزاکانی هەیفا لە نەنکیان دەچن

:: PM:05:48:25/12/2019 ‌

ئەگەرچی بە هەیفا وەهبی گۆرانیبێژ و ئەکتەری شۆخوشەنگی لبنانی هێشتا جوانیی لەدەست نەداوە و دەرناکەوێ کە گەورە بووبێ، بەڵام کاتێک دەبینی کچەزاکانی وا گەورە دەبن، ئینجا بەبیری هەوادارانی دێتەوە کە ئەو بەڕاستی خەریکە پیر دەبێ.

هەیفا هێشتا ڕکابەریی کچەکەی دەکات لە جوانیدا


زەینەب فەیاز، کچی هەیفا وەهبی، بەبۆنەی جەژنەکانی کریسمس و سەری ساڵەوە، وێنەی هەردوو کچەکەی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام بڵاو کردووەتەوە و لەسەری نووسیویەتی، کچەکانم کە ژیان و تەمەنمن، ساڵێکی تریش گەورە بوون.

هەوادارانی نەنکی ئەو دوو کچە، بە گەورەبوونیان، پیربوونی هەیفا وەهبییان بیر هاتەوە، ئەگەرچی خۆی هەمیشە لە ڕێی نمایش و جلوبەرگ و وێنەکانییەوە، دەیەوێ ڕکابەریی پیری بکات و پێی ناخۆشە هەر ئەو باسەشی لا بکرێتەوە کە لە ساڵی نوێدا تەمەنی دەبێتە 50 ساڵ.

هەیفا وەهبی لە دوایین دیمانەیدا ڕای گەیاندبوو، ئەگەر کەسێک بێتە داوای مەرجەکانی ئەوی تێدا بێت، شووی پێ دەکات.









وشە - وشه‌