"ئابووریی خواروو" ده‌سته‌واژه‌یه‌كه بۆ ئه‌و بازرگانییه‌ی له ڕێگه‌ی نمایشی سێكسه‌وه ده‌كرێ و سه‌رچاوه‌یه‌كی دارایی نهێنی و زیندووی وڵاتانی ڕۆژئاوایه، گرنگییه‌كه‌ی له ڕووی ئابوورییه‌وه بۆ نموونه ئه‌مه‌ریكا، كه‌متر نییه له گرنگیی "مایكرۆسۆفت" و "جه‌نه‌ڕاڵ مۆتۆرز". ڕه‌نگه له ڕووی گه‌یشتن به هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌كانی دنیا (به كوردیشه‌وه)، هێشتا له‌وانیش له پێشتر بێت. ده‌سته‌واژه‌ی "پۆڕنۆ" له ته‌مه‌نی خوار هه‌رزه‌كارییه‌وه تا ترۆپكی ته‌مه‌نی گرتووه‌ته‌وه و پێوه‌ی ئالووده بوون، هه‌مووشی پاره‌یه و بۆ كۆمپانیاكانی ئه‌مه‌ریكا و به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانی تر له ئه‌وروپا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
بازرگانییه‌كی پڕۆفیشناڵه
ساڵی 1896 یه‌كه‌م فیلمی ڕووت كه ته‌نیا 18 چركه بوو به‌رهه‌م هێنرا، به‌ڵام ساڵی 1953 بۆ یه‌كه‌م جار كه هه‌ردوو گۆڤاری "پله‌ی بۆی" و "ههستلهر" له ئه‌مه‌ریكا بڵاو كرانه‌وه، بابه‌تی ڕووت و سێكسی، ڕوویه‌كی تری به‌خۆوه بینی و بووه ده‌ستپێكی به دامه‌زراویكردنی و كۆمپانیاكان له دوای ئه‌وه وه‌ك پیشه‌سازییه‌كی پڕ به‌رهه‌می مه‌ترسیدار گه‌شه‌یان پێ دا. فۆتۆ و ڤیدیۆی ڕووت كه مه‌به‌ست لێی ته‌نیا سێكسی ڕووته نه‌ك "ئیرۆتیك"، له ساڵی 1857ـه‌وه به ده‌سته‌واژه‌ی "پۆڕنۆگرافیك"، چووه‌ته ناو فه‌رهه‌نگی ئۆكسفۆرده‌وه.
ئه‌مه‌ریكا، وه‌ك وڵاتی دایك بۆ ئه‌م به‌رهه‌مه ئابوورییه پڕ قازانجه هه‌ژمار ده‌كرێ، پاشان ئه‌وروپا دێ. له‌وێش "لۆس ئه‌نجلس" له ویلایه‌تی كالیفۆڕنیا به‌تایبه‌تی دێت كه زیاتر له 20 هه‌زار كه‌س ته‌نیا له‌و شاره، خه‌ریكی پیشه‌سازیی به‌رهه‌مهێنانی فیلم و وێنه‌ی سێكسین و قازانجی لێ ده‌كه‌ن و زۆربه‌ی كۆمپانیا گه‌وره‌كانی ئه‌و بواره، له ناوچه‌یه‌كی شاره‌كه كه به "دۆڵی پۆرنۆ" و "پایته‌ختی فیلمی ڕووت" ناسراوه، كۆبوونه‌ته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی پۆڕنۆ له گۆڤار و كاسێتی ڤیدیۆ و سیدییه‌وه گۆڕا بۆ وێب سایت، وه‌ك پێویستییه‌كی بازرگانی، چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌ك هه‌وڵیان دا به شێوه‌یه‌كی پڕۆفیشناڵ گه‌شه‌ی پێ بده‌ن. ساڵی 2004، گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 26 ساڵی ئه‌ڵمانی به ناوی "فابیان پیلمان" ماڵپه‌ڕێكی زه‌به‌لاحی ڕووتی دامه‌زراند، ئامانجی ئه‌وه‌بوو ببێته ئیمپڕاتۆڕی ماڵپه‌ڕه ڕووته‌كان و وه‌ك چۆن ئه‌مازۆن بۆ كتێب و كاڵا هه‌یه، ئه‌میش ببێته ئه‌مازۆنی فیلمی پۆڕنۆ. ئه‌و گه‌نجه له ماوه‌ی هه‌شت ساڵدا، بووه یه‌كه‌م سێرڤه‌ر بۆ هه‌ڵگرتنی ماڵپه‌ڕه ڕووته‌كان، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و په‌ستانانه‌ی له ساڵی 2012 له‌لایه‌ن ئه‌ڵمانیا و به‌لجیكا خستیانه سه‌ری كه باجیان بۆ زیاد ده‌كرد، ناچار بوو پشكه‌كه‌ی خۆی به 73 ملیۆن یۆرۆ بفرۆشێ و ناوه‌كه‌شی له‌و كاته‌وه بۆ "MindGeek" گۆڕا. ئێسته ئه‌و كۆمپانیایه، هه‌شت له 10 پڕ بینه‌رترین ماڵپه‌ڕه سێكسییه‌كانی دنیای له ژێر ده‌سته و ڕۆژانه به ملیۆنان دۆلار قازانج ده‌كات.
سه‌ردانیكه‌رانى ماڵپه‌ڕه رووته‌كان كه له ماڵه‌وه دانیشتوون و به دزییه‌وه سه‌یرى ماڵپه‌ڕێكی ڕووت ده‌كه‌ن، وا ده‌زانن كه‌س نایانبینێ، پێش هه‌موو كه‌س ئه‌و كۆمپانیا لۆكاڵییه‌كه‌ی ئینته‌رنێتیان لێ كڕیوه، ئاگایان لێیه، چونكه هه‌موو ئه‌و یه‌كه كیلۆ بایتانهی له ڤیدیۆكاندا خه‌رجی ده‌كه‌ن، پشكی پاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و سێرڤه‌رانه‌ی ماڵپه‌ڕه سێكسییه‌كانیان عه‌مبار كردووه، واته به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌خۆت بزانی، به‌شێكی له گه‌شه‌كردنی پیشه‌سازیی فیلمی سێكسی. ته‌نانه‌ت كه به كردنه‌وه‌ی ئه‌و ماڵپه‌ڕانه هه‌موو زانیاریی ناو كۆمپیوته‌ر و مۆبایله‌كه‌ت ده‌چێته لایان و به‌كاری ناهێنن، بۆ ئه‌وه‌یه متمانه‌یان پێ بكه‌یت و هه‌میشه سه‌ردانیان بكه‌یته‌وه.
له كوردستان ماڵپه‌ڕه ڕووته‌كان، یه‌كه‌می بێ ڕكابه‌رن
به پشتبه‌ستن به‌و ده‌زگه جیهانییانه‌ی ڕیزبه‌ندیی ماڵپه‌ڕه‌كان له دنیا به گشتی و وڵاتان به تایبه‌ت ده‌خه‌نه ڕوو، ماڵپه‌ڕه ڕووته‌كان ئه‌گه‌رچی هیچ یه‌كێكیان له پێشه‌نگی ماڵپه‌ڕه‌كان نین و ڕكابه‌ری تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیان نه‌كردووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كۆی گشتیی ئه‌و ماڵپه‌ڕانه وه‌ربگرین كه له نێو 100 پڕ كلیكترین ماڵپه‌ر له عێراق، 15 دانه‌یان ته‌نیا تایبه‌تن به فیلمی پۆڕنۆ، ئه‌گه‌ر كۆی گشتیی كلیكی هه‌موویان هه‌ژمار بكه‌ین، خه‌ڵكی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، هێنده‌ی سه‌یری ماڵپه‌ڕی ڕووت ده‌كه‌ن و هێنده به‌دیار تۆڕه كۆمهڵایهتییهكانهوهن، به ده‌گمه‌ن عه‌وداڵی شتێكی ترن، هه‌موو ئه‌مه‌ش قازانجی ده‌یان و سه‌دان هه‌زار دۆلاره به شێوه‌یه‌كی ڕۆژانه، ته‌نیا له كوردستاندا.
"سه‌ركه‌وت عومه‌ر" پسپۆڕی ئای تی و سه‌رپه‌رشتی گرووپی "SMM4U" كه كار بۆ پێشخستن و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی وێبسایت و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌كات، به "وشه"ی گوت: به‌پێی ئه‌و به‌دواداچوونانه‌ی كردوومه، ڕۆژانه زیاتر له یه‌ك ملیۆن سه‌ردانی ماڵپه‌ره ڕووته‌كان له هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌كرێت، ته‌نیا یه‌ك سایت كه زۆر ناوبانگی هه‌یه له‌ناو گه‌نجی كورد و له دانیشتنه‌كاندا به "سایته شینه‌كه" ناوی ده‌برێ، ڕۆژی 400 هه‌زار سه‌ردانی هه‌یه.
ئاماری ساڵی 2015 بۆ هه‌موو دنیا ئاشكرای ده‌كات كه ڕێژه‌ی سه‌ردانی ماڵپه‌ڕه پۆڕنه‌كان، له كۆی گشتی سه‌ردانیكه‌رانی ئه‌مازۆن، تویته‌ر و نێتفلیكس زیاتر بووه.
قه‌باره‌ی قازانجه‌كان
پێشتر ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی به‌رهه‌مهێنی فیلمی پۆڕنۆ، له ڕێگه‌ی سی دی و گۆڤاری ڕووته‌وه، قازانجه‌كانیان ده‌ست ده‌كه‌وت، بۆیه نه‌یانده‌توانی چاپنهكردنهوهیان پارێزراو بێت و ڕێژه‌ی قازانجه‌كه وه‌ك ئێسته نه‌بوو كه به‌هۆی ئینته‌رنێته‌وه، توانیویانه پانتایییهكه بگه‌یه‌ننه هه‌موو دنیا.
"كاسیا وایسك" مامۆستای كۆمه‌ڵناسی له زانكۆی "نیومه‌كسیكۆ" ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ته‌نیا له ساڵی 2012دا قازانجی ئه‌و فیلمه ڕووتانه گه‌یشتووه‌ته 97 ملیار دۆلار، كه به‌شێكی زۆری بۆ ئه‌مه‌ریكا بووه. به‌پێی داتا جیهانییه‌كان، له ساڵی 2016 گه‌یشتووه‌ته نزیكی دوو هێنده و له كه‌مترین دۆخدا به 150 ملیار دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێ. جگه له‌وه‌ی، چه‌ندان ماڵپه‌ڕ كراونه‌ته‌وه كه به‌شێك نین له‌و دامه‌زراوه گه‌ورانه و هه‌میشه ڤیدیۆكانیان ده‌دزن و لای خۆیان بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه و ساڵی دوو ملیار دۆلاریان به‌و هۆیه‌وه له ده‌ست چووه.
ئاژانسی CNBCی ئه‌مه‌ریكی تایبه‌ت به هه‌واڵی ئابووری، له ڕاپۆرتێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه قازانجی فیلمی پۆڕنۆ، زیاتر بووه له قازانجی خوله‌كانی تۆپی سه‌به‌ته و تۆپی پێی ئه‌مه‌ریكی و به‌یسبۆڵ كه پڕ قازانجترین سێ خولی وه‌رزشین له ئه‌مه‌ریكا و به‌شێكی گه‌وره‌ی داهاتی وڵات پێك ده‌هێنن.
له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت، نزیكی 800 ملیۆن ماڵپه‌ڕی تایبه‌ت به فیلم و وێنه‌ی ڕووت هه‌یه، له‌و ژماره‌یه، زیاتر له 600 ملیۆنیان كه هه‌ره پێشكه‌وتووه‌كانه، به‌رهه‌می ئه‌مه‌ریكان. ته‌نیا ماڵپه‌ڕی "پۆڕن هه‌ب" ساڵی پار، 80 ملیار جار ته‌ماشای فیلمه‌كانی كراوه.
كۆمپانیای "MindGeek" ، ئاماژه به‌وه ده‌كات، ڕۆژانه زیاتر له 100 ملیۆن سه‌ردانكه‌ری هه‌یه كه له هه‌ر چركه‌یه‌كدا، 1,5 تێرابایت لۆد ده‌كه‌ن، قازانجی هه‌موو ئه‌و لۆدانهش، بۆ ئه‌و به‌رهه‌مهێنه‌رانه ده‌گه‌ڕێته‌وه، بۆیه زۆر به گرنگی چاودێری ده‌كه‌ن بزانن خه‌ڵك چێژ له بینینی چ جۆره سێكسێك ده‌كات تا زیاتری لێ به‌رهه‌م بهێنن و داهێنانی تێدا بكه‌ن. به‌پێی ڕانكی گووگڵ، ته‌نیا پێنج ماڵپه‌ڕی پۆڕنۆی ئه‌مه‌ریكی، مانگانه حه‌وت ملیار سه‌ردانكه‌ریان هه‌یه، هه‌ریه‌ك له‌و سهردانكهرانهش به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه له ماڵپه‌ڕه‌كاندا پێنج كلیكیان كردووه.
سه‌ركه‌وت ده‌ڵێ: به گشتی لۆدی ئینته‌رنێت له دنیادا به ڕێژه‌ی 35% بۆ ماڵپه‌ڕی پۆڕن ده‌ڕوات، له كوردستان ڕێژه‌ی ئه‌و لۆدانهی ته‌نیا بۆ ماڵپه‌ڕه ڕووته‌كان ده‌ڕۆن، له 40% زیاتره، چونكه یوتیوبی لێ ده‌رچێ، هیچ ماڵپه‌ڕێكی تر به تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیشه‌وه كه زۆترین كاتی پێ ده‌درێ، ئه‌وه‌نده لۆدی له‌سه‌ر نییه، ئه‌و لۆدهش ڕێژه‌ی پاره‌ی ماڵپه‌ڕه‌كان زیاد ده‌كات، بۆیه هه‌میشه به به‌رزترین كوالیتی بڵاویان ده‌كه‌نه‌وه تا پاره‌ی باشتریان بۆ بڕوات.
بۆ ئه‌وه‌ی زانیاریی ورد وه‌ربگرین له كۆمپانیاكانی ئینته‌رنێت له كوردستان، "وشه" پێوه‌ندی به "نه‌ورۆز تیلیكۆم" له هه‌ولێر و "گۆران نێت" له سلێمانی كرد، به‌ڵام ئاماده نه‌بوون هیچ زانیارییه‌ك بده‌ن كه ئایا ڕێژه‌ی به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت بۆ ماڵپه‌ڕه ڕووته‌كان چه‌نده و گوتیان: "به‌شێكه له پاراستنی زانیاریی به‌كارهێنه‌ر و ناتوانین بڵاوی بكه‌ینه‌وه".
گه‌نجی كورد فێر بووه پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌كان دروست ده‌كات
ئه‌و دامه‌زراوه گه‌ورانه‌ی سیاسه‌تی ماڵپه‌ڕه سێكسییه‌كان به‌ڕێوه ده‌به‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م پاره‌ی باشتریان ده‌ست بكه‌وێ و هه‌م دنیایه‌كی نزیك له ڕاستی دروست بكه‌ن، شێوه‌یه‌كی نوێیان دامه‌زراندووه كه بریتییه له پۆڕنۆی ڕاسته‌وخۆ و سه‌دان ماڵپه‌ڕی له‌و شێوه‌یه‌یان دامه‌زراندووه. به هه‌زاران ژوور كراونه‌ته‌وه كه چوارده‌وریان كامێرای ڕاسته‌وخۆیه، بینه‌ر داوای چی‌یان لێ بكات بۆی ده‌كه‌ن، به‌ڵام ده‌بێ له ڕێگه‌ی كارتی بانكییه‌وه كه كڕینی ئۆنلاینی پێ ده‌كرێ به‌شداری بكه‌ی، ئیتر ئه‌و ئه‌كته‌ره سێكسییه ڕاسته‌وخۆ ئه‌و شتانه‌ت بۆ ده‌كات كه به ده‌نگی خۆت یان به نامه بۆی بنێری.
ئێسته ئه‌م ڕێگه‌یه له‌ناو گه‌نجی كورد باوه كه خه‌رجی و پاره‌ی خۆیانی لێ داده‌نێن، له هه‌مووشیان ناسراوتر، دامه‌زراوه‌ی "جۆرجی جاتیان"ـه كه ڕۆژانه 40 ملیۆن سه‌ردانكه‌ر بۆ ماڵپه‌ڕه‌كانی ده‌چێت.
"گ.م" گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 26 ساڵه، هاوسه‌رگیری نه‌كردووه و باری ژیانی سه‌روو مامناوه‌نده، به "وشه"ی گوت، له ڕێی كارتی بانكی ئینته‌رنێته‌وه، ته‌ماشای ئه‌و ماڵپه‌ڕانه ده‌كه‌م كه به ڕاسته‌وخۆ ئه‌كته‌ره‌كان له‌گه‌ڵتدان، "تاقه‌تم نه‌ماوه" سه‌یری ڤیدیۆ بكه‌م، پاره‌ی خۆم ده‌ده‌م و چیم بوێت به كچه‌كه‌ی ده‌كه‌م. ئه‌گه‌رچی به وردی نه‌یده‌زانی چه‌ندی له‌و سایتانه خه‌رج كردووه، به‌ڵام گوتی: من دوو ساڵه كارتی كڕینی ئۆنلاینم هه‌یه و به شێوه‌یه‌كی نیمچه به‌رده‌وام شه‌وانه خه‌رجی ده‌كه‌م، ڕه‌نگه هه‌زاران دۆلار بێت.
ئه‌وه‌شی گوت: له‌گه‌ڵ چه‌ند ئه‌كته‌رێكیان كه زۆر چێژیان لێ وه‌رده‌گرم، وه‌ك هاوڕێمان لێ هاتووه و ده‌مناسنه‌وه، وشه‌ی ئه‌ندامانی جه‌سته‌م به كوردی فێر كردوون، هه‌ر كه ده‌چمه خه‌ت، ئه‌و وشانه‌م بۆ دووباره كردوونه‌ته‌وه.
ئه‌و گه‌نجه نازانێ ئایا ئه‌مه بووه به دیارده لای خه‌ڵكی تر یان نا، به‌ڵام گوتی: زۆربه‌ی هاوڕێكانم وه‌ك من كارتیان هه‌یه، خۆشم له هاوڕێیه‌كمه‌وه ئه‌مه‌م زانی كه ئه‌زموونی له من زۆرتره.
سه‌ركه‌وت عومه‌ر له‌باره‌ی ئه‌و دیارده‌یه گوتی: هێشتا نه‌بووه به نه‌ریتێكی زۆر باو وه‌ك چۆن خودی ته‌ماشاكردنی سایته ڕووته بێ به‌رامبه‌ره‌كان هه‌یانه و تهماشاكهریان له ته‌مه‌نی 12 ساڵییه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات، به‌ڵام ئاگه‌دارم كه ڕۆژانه به‌ره‌و زیادبوون ده‌چێ و ده‌توانم بڵێم كڕینی كارتی بانكیی ئۆنلاین به ڕێژه‌ی نزیكی 5% بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یه.
یاسا چی ده‌ڵێ؟
له ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا، به‌بێ ئاماژه‌كردن به مه‌رج، به یاسا ڕێگه به‌و بازرگانییه كراوه كه له ڕێگه‌ی فیلمی پۆڕنۆ ده‌ست ده‌كه‌وێ و وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی داهات، سیسته‌می باجدانهكهشی ڕێك خراوه. له ڕووسیا، هیند، ئوسترالیا، ئه‌فه‌ریقای باشوور و چه‌ند وڵاتێكی تر، به یاسا ڕێگه‌ی پێ دراوه، به‌ڵام سنوور و مه‌رجی بۆ دانراوه. له وڵاته ئیسلامییه‌كان و زۆربه‌ی وڵاته‌كانی تر، بازرگانییه‌كه به نایاسایی دانراوه، به‌ڵام به ده‌گمه‌ن قسه له‌سه‌ر ته‌ماشاكردنی كرابێت. له عێراق، به‌پێی یاسای په‌رله‌مان، ته‌ماشاكردنیشی قه‌ده‌غه‌یه، به‌ڵام ئه‌و بڕیاره جێبه‌جێ نه‌كراوه، چونكه هیچ داوایه‌ك له كۆمپانیاكانی فرۆشتنی هێڵی ئینته‌رنێت نه‌كراوه كه بلۆكیان بكه‌ن، وه‌ك چۆن له چین و ئێران و هه‌ندێ وڵاتی تر هه‌یه.
فه‌رحان جه‌وهه‌ر سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێوه‌ندییه‌كان و رۆشنبیریی و راگه‌یاندن له په‌رله‌مانی كوردستان به "وشه"ی گوت، هیچ یاسایه‌ك له كوردستان له‌باره‌ی ئه‌و ماڵپه‌ڕانه پێشنیاز نه‌كراوه و ئه‌وه‌ی عێراقیش ئێمه ناچار نین پابه‌ندى بین.
ئومێد محه‌مه‌د گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، هه‌رگیز وه‌ك حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناتوانین كۆنتڕۆڵی داخستنی ئه‌و سایتانه بكه‌ین، چونكه نه‌ك له توانای ئێمه، له توانای هیچ حكوومه‌تێكدا نییه.
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو، پێش چه‌ند ساڵێك له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی بیانی هه‌وڵێكی له‌و جۆره‌مان دا، به‌ڵام تووشی گرفتی زۆر بووین، بۆیه به ناچاری ئه‌و هه‌وڵه‌مان داخست.