پیپسی رێژەی شەكر لە خواردنەوەكانی كەم دەكاتەوە

:: PM:02:05:17/10/2016 ‌

كۆمپانیای پیپسی تاوتوێی دانانی پلانێك دەكات، بە ئامانجی هەماهەنگی كردنی لەگەڵ پڕۆژەكانی نەهێشتنی كێشەی قەڵەوی، بۆ ئەمەش هەوڵ دەدات بۆ كەمكردنەوەی بڕی رێژەی شەكر لە خواردنەوە گازییەكانی بەرهەمی خۆیدا، لە ساڵی 2025.

بە گوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ دووشەم، كۆمپانیای پیپسی رای گەیاندووە، بە هاتنی ساڵی 2025 بە شێوەیەكی بەرچاو، گۆڕانكاریی لە سەرجەم پێكهاتەكانی خواردنەوە گازییەكانیدا دەكات، ئەوەش بە ئامانجی هاوكاریكردنی ئەو كەسانەی كە نەخۆشیی شەكرە و قەڵەوییان هەیە.

ئەم هەنگاوەی كۆمپانیاكە، پێ دەچێت لەژێر فشارەكانی پسپۆڕانی پزیشكی و چالاكان و حكوومەتی وڵاتان بێت، كە بەردەوام دەیكەنە سەر پیپسی و كۆمپانیاكانی تری بەرهەمهێنانی خواردنەوە گازییەكان.

پلانەكەی پیپسی هەر كەمكردنەوەی شەكر ناگرێتەوە، بەڵكو بڕی كالۆری و سۆدیۆم و پێكهاتەكانی تریش كەم دەكرێنەوە.

سەرچاوە: سكای نیوز.


وشە - ئه‌ همه‌د كه‌یفی