ئەو شارەی 47 پلە لەژێر سفرە خەڵكەكەی كێشەی كڕینی جگەرە و دابەزینی شەحنی مۆبایلیان هەیە

:: PM:02:31:30/12/2019 ‌
لەوپەڕی رۆژهەڵاتی رووسیا، شارۆێك هەیە لە زستاندا پلەی گەرمی بۆ 47 پلە ژێر سفر دادەبەزێت. دەسەڵاتدارانی ئەو شارە ئەگەرچی خوێندنیان بۆ قۆناغەكانی سەرەتایی هەڵوەشاندووەتەوە، بەڵام نەیانتوانیوە چارەسەری كێشەی كڕینی جگەرە بكەن.

یاكوتسك، شارێكی نزیك لە بازنەی بەستەڵكی باكورە لە ناوچەی سیبیریا، دەكەوێتە ئەوپەڕی رۆژهەڵاتی رووسیا و نزمترین پلەی گەرمی لە سەرانسەری دنیا لەو شارە تۆمار كراوە.

بەپێی راپۆرتە لۆكاڵییەكانی ئەو شارە بێت، پلەی گەرمی لە یاكوتسك بۆ 47 پلەی ژێر سفر دابەزیوە، خەڵكی ئەو شارە وەك وێنەگرێكی سویسڕی لە سەردانیدا بۆ ئەو شارە باسی دەكات، بەشی زۆری خانووەكان ژێرزەمینیان هەیە بۆ ئەوەی لەو سەرما سەخت و دژوارە لە هەناوی زەویدا خۆیان گەرم بكەنەوە.

بەپێی راپۆرتە لۆكاڵییەكانی یاكوتسك بێت، تێكڕای ناوەندی پلەی گەرمی لە وەرزی زستان 40 پلەی ژێر سفرە، بەمەش بە ساردترین شاری دنیا دادەنرێت كە ژیان تێیدا بەردەوامە، ئەمەش لە كاتێكدایە لە ساڵی 1911 تێكڕای پلەی گەرمی لە وەرزی زستان لەو شارە 60 پلە لە ژێرەوەی سفر بووە. 

"دابەزینی شەحنی مۆبایلە زیرەكەكان و كڕینی جگەرە، دوو گەورەترین كێشەی دانیشتووانی یاكوتسكن". وێنەگرە سویسڕییەكە دەڵێ. ئەوكاتەی سەردانی شارەكەی كردووە بۆی دەركەوتووە كڕینی جگەرە لە وەها شارێكدا گەورەترین سەركێشییە.

لە زستانی 1911 تێكڕای ناوەندی پلەی گەرمی 60 پلە لەژێر سفڕ بووە


زیاتر گوتی "دەسەڵاتدارانی خۆجێی بڕیاری راگرتن و رەتكردنەوەی خوێندنیان داوە بۆ قوتابیانی پۆلی یەكەم تا پێنجەمی بنەڕەتی، بەڵام بۆ قۆناغەكانی تر خوێندن بەردەوامی هەیە".

وێنەگرە سویسڕییەكە ئەوە دەخاتەڕوو كە خەڵكی ئەو شارە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو ساردییە سەخت و دژوارە، مەلەوانی دەكەن، هەندێكیشیان پەیكەر لە بەفر دروست دەكەن". 














وشە - فه‌رمان سادق