سەركردەیەكی باڵای داعش كوژرا

:: PM:02:39:17/10/2016 ‌

نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەم لە ئەنجامی بۆردمانی فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان، سەركردەیەكی باڵای رێكخراوی تیرۆریستی داعش و بەرپرسی ئاسایشی شاری مووسڵیان بە ئامانج گرت و كوشتیان.

ئەحمەد خەتاب كە بە "ئەبو خەتاب" ناسراوە و بەرپرسی ئاسایشی ناوخۆیی شاری مووسڵە، لەو كاتەی لە دەوروبەری شاری مووسڵ خەریكی گڕ تێبەردانی چەند چاڵێكی نەوت بوو لەلایەن فڕۆكەكانی هاوپەیمانانەوە بۆردمان كرا و لەگەڵ ژمارەیەك چەكداری تری داعش كوژران.

هێزە تەناهییەكانی عێراق لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرایان كرد، كە سەرچاوەكان لە مووسڵەوە پشت ڕاستیان كردووەتەوە كە "ئەبو خەتاب" لەلایەن فڕۆكەكانەوە پێكراوە و كوژراوە.

ئەبو خەتاب لە دایكێكی سووری و باوكێكی عێراقی لە ساڵی 1966 لە مووسڵ لە دایك بووە و پێشتر ئەفسەر بووە لە سوپای رژێمی بەعسی رووخاودا، دوای كۆنتڕۆڵكردنی مووسڵ لەلایەن تیرۆریستانەوە، وەك سەركردەیەكی داعش لە شارەكە ئەڕكی پێ سپێردراوە.




وشە - رامیار جەواد