كۆنگره‌ی یه‌كێتی، ڕۆژی 21ی ئه‌م مانگه ده‌ستی پێ كرد و ئه‌نجوومه‌نی گشتیی هه‌ڵبژێردرا. به‌هۆی ئه‌نجامی كۆنگره‌كه كادرانی ئه‌و حزبه به‌رده‌وامن له ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی به كۆمه‌ڵ و ده‌ڵێن، پێشتر ڕێككه‌وتن كراوه و ناوه‌كان ده‌رهێنراون.
وازهێنانی لە ڕیزەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕاگەیاندووە
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م 30ی كانوونی یه‌كه‌م، عەمید ئەفراسیاو کامیل، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک لە پێگه‌ی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوی کردووەتەوە کە وازهێنانی لە ڕیزەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕاگەیاندووە.
ئەفراسیاو به‌پێی بڵاو كراوه‌كه‌ی بێت زۆر نیگرانه له یه‌كێتی و خزمانی و عه‌شیره‌ته‌كه‌ی له‌وه ئاگادار كردووه‌ته‌وه له‌مه‌ودوا پێوه‌ندی به‌و حزبه‌وه نه‌ماوه.
ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه دوێنێ به لێشاوعهشیرهتی گه‌ڵاڵی پاڵپشتی خۆیان بۆ ئازاد گه‌ڵاڵی دژی یه‌كێتی پێشان دا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له كۆنگره‌ی چواره‌می ئه‌و حزبه ناوه‌كه‌ی له لیستی ئه‌نجوومه‌نی گشتیی ده‌رهێنراوه، دواتریش گهرمیانییهكانیش هاتنه پاڵیان و پشتیوانیان له سامان گه‌رمیانی كرد به‌رانبه‌ر ده‌رنه‌چوونی له كۆنگره‌ی یه‌كێتی.