رۆبۆتێك نەشتەركارییەكی سەركەوتووی ئەنجام دا

:: PM:02:30:01/01/2020 ‌
سەركەوتووترین نەشتەركاریی لە سعوودیە ئەنجام درا كە بۆ یەكەمین جارە پرۆسەكە تەندروستییەكە رۆبۆتێك ئەنجامی داوە.

بەپێی هەواڵێك كە پێگەی "ئیلاف" بڵاوی كردووەتەوە، شاری شا فەهدی پزیشكی لە ریاز رای گەیاندووە، بۆ یەكەمین جارە لە سعوودیە رۆبۆتێك نەشتەركاریی بۆ مرۆڤ ئەنجام دەدات و تێیدا سەركەوتوو بوو كە ئە و نەشتەركارییە رۆژی دووشەمی رابردوو بوو.

ئەو شارە پزیشكییە لە تویتەردا ئاشكرای كردووە، بەهۆی سەركەوتوویی پرۆسە تەندروستییەكە، وێنەی رۆبۆتەكەمان لەگەڵ نەخۆشەكە بڵاو كردووەتەوە.

وێنەی رۆبۆتەكەمان لەگەڵ نەخۆشەكە بڵاو كردووەتەوە
بەرلە شەش مانگە كە سعوودیە بۆ كارە تەندروستییەكان سوودی لە رۆبۆت بینیوە، ئەویش لە نەخۆشخانە حكوومی و ئەهلییەكانی وەك شاری شا فەهدی پزیشكی، شا فەیسەڵی پزیشكیی تایبەت لە ریاز، نەخۆشخانەی هێزی سعوود فی ریاز، شاری شا عەبدولعەزیزی پزیشكی لە ریاز و زۆری تر.

بۆ زانین لە ساڵی 1984دا گەورەترین نەشتەركاریی كە لە دنیادا لە رێی رۆبۆتەوە ئەنجام درا، لە نەخۆشخانەی زانكۆی كۆڵۆمبیای بەریتانیایی بوو لە فانكۆڤەر. هەمان رۆبۆت زیاتر لە 60 نەشتەركاریی سەركەوتووی ئەنجام داوە.




وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د