هاوسەرگیریی هەیفا و وەزیری رەت دەكرێتەوە

:: PM:02:51:01/01/2020 ‌
زۆر قسە لەسەر ئەوە دەكرێ محەمەد وەزیری كە بەرهەمهێنەری هونەرییە، هاوكات پێشتر بەڕێوەبەری كارە هونەرییەكانی گۆرانیبێژی لبنانی هەیفا وەهبی بوو، گوایە لەگەڵ هەیفا بەنهێنی هاوسەرگیرییان كردووە، بەڵام ئەو رەتی دەكاتەوە. 

ئەو بینینە وای كردووە كە هەوادارانیان هەست بكەن هاوسەرگیرییان كردووە
هەواڵی وەزیری و هەیفا لەوەوە سەرچاوەی گرتووە كە ئەوكاتەی وەزیری بەڕێوەبەری كارەكانی هەیفا بوو، بەردەوام پێكەوە دەبینران، ئێستەیش كە وەزیری وازی لەو كارەی هێناوە، كەچی هەر بەردەوام پێكەوە دەبینرێن. بۆیە ئەو بینینە وای كردووە كە هەوادارانیان هەست بكەن هاوسەرگیرییان كردووە.

پێگەی "فەرفیش" كە پێگەیەكی میسرییە، هەواڵەكەی لە ئینستەگرامی محەمەد وەزیری وەرگرتووە كە لەوێدا یەكێك لە هەوادارانی هەیفا وەهبی بەدوای هەواڵی ئەو خاتوونە بووە، لێی پرسیوە "ئەری برام تۆ و هەیفا هەتاكەی هاوسەرگیرییەكەتان دەشارنەوە، بۆچی رای ناگەیەنن؟".

وەزیریش وەڵامی داوەتەوە كە ئەوەیان بەهیچ شێوەیەك راست نییە، گوتوویەتی لە ساڵی 2009وە هەیفا دەناسێ و هاوڕێی بووە، پێی وایە هەیفا ژنێكی زۆر زیرەكە كە لە ژیانیدا بینیویەتی، نزای بۆ دەكات كە خوا بیپارێزێ.

هەیفا وەهبیی گۆرانیبێژ، ئەكتەر و نمایشكار كە لە ساڵی 1976 لە شاری بەیرووتی لبناندا لە دایك بووە، لە بواری گۆرانی و نواندن و نمایشكاریدا خاوەنی زۆرترین خەڵاتە كە لە ناوەندی هونەریدا بە ورووژێنەرترین خاتوون ناو دەبرێت. بەپێی پێگەی AskMen.com كە زۆرترین بینەری هەیە، هەیفا بە جوانترین هونەرمەند ناوی هاتووە، هەروەها لەناو 99 ژنی كاریگەر لە دنیادا، بەهەمانشێوە ناوی هەیفا هاتووە. خاوەنی دەیان گۆرانییە و لە چەند درامایەكدا بەشداریی كردووە، هەروەها كۆنسێرتی لە وڵاتە عەرەبییەكان و لە چەندان وڵاتی ئەوروپیشدا ساز كردووە.






وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د