كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ناڕه‌زای زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا و تا ئێسته‌یش به‌شێكی زۆر له سه‌ركرده و ئه‌ندامانی پێشووی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه ناڕازین، هه‌رچه‌نده یه‌كێتی هه‌وڵیداوه كه ئه‌و كه‌سانه بێنێته‌وه ناو حزبه‌كه، به‌ڵام هه‌وڵه‌كان شكستی هێناوه.
دوای كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان هه‌ریه‌كه له ئازاد گه‌ڵاڵی و سامان گه‌رمیانی و عوسمان بانیمارانی و هه‌ڵۆ پێنجوێنی و بارزان ئه‌حمه‌د كورده و سالار مه‌حموود و چه‌ند كه‌سێكی تر تووڕه‌بوونی خۆیان له یه‌كێتی ڕاگه‌یاند تا ئاستی كۆكردنه‌وه‌ی عه‌شیره‌ت.
قسه له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكیان كراوه، به‌ڵام ئه‌وان سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نه‌گه‌ڕێنه‌وه
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م دووی كانوونی دووه‌م، سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، هه‌وڵێك هه‌بووه كه ئه‌و سه‌ركردانه‌ی یه‌كێتی ببرێنه ناو حزب، به‌ڵام هه‌وڵه‌كه شكستی هێناوه و ئه‌و كه‌سانه تووڕه‌بوون به‌مه‌رجی بوونیان به ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی گشتیی یه‌كێتی ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
سه‌رچاوه‌كه دووپاتی كرده‌وه كه قسه له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكیان كراوه، به‌ڵام ئه‌وان سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ناو یه‌كێتی و چاوه‌ڕێی بڕیاری تر ده‌كه‌ن.
لای خۆیه‌وه هه‌ردی سامان گه‌رمیانی گوڕی سامان گه‌رمیانی ئه‌ندامی پێشووی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كه ئێسته یه‌كێكه له ناڕازییه‌كان به "وشه"ی گوت، كه هێشتا چاره‌نووسی ئه‌وان له‌ناو یه‌كێتی یه‌كلا نه‌كراوه‌ته‌وه.
ڕوونیشی كرده‌وه كه خه‌ڵكی زۆر سه‌ردانی سامان گه‌رمیانی ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌و هیچ بڕیارێك نادات و " له كۆنگره‌ی چواره‌م سته‌می لێ كراوه".
یه‌كێتی ڕۆژی 21ی مانگی كانوونی یه‌كه‌م، كۆنگره‌ی چواره‌می سه تاسلوجه ئه‌نجامدا، كۆنگره بۆ ئه‌وه‌بوو یه‌كێتی نوێ بێته‌وه و ناڕه‌زایی تێدا نه‌بێ، به‌ڵام دوای ئه‌وه ناڕه‌زاییه‌كان زیاتر بوون.