سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق ڕای گه‌یاند، ئه‌وكاره‌ی حه‌شدی شه‌عبی كۆتایی ساڵی ڕابردوو كردی زۆر مه‌ترسیداره و هه‌موو ئه‌گه‌رێك بۆ كاردانه‌وه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كراوه‌یه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م دووی كانوونی دووه‌م، جه‌مال كۆچه‌ر سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق بۆ "وشه" گوتی، ئه‌و كاره‌ی حه‌شدی شه‌عبی كردی و هێرشی كرده سه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا زۆر مه‌ترسیداره.
چاوه‌رێ ده‌كرێت عێراق له‌مساڵدا بكه‌وێته ته‌نگژه‌یه‌كی گه‌وره
ڕوونیشی كرده‌وه كه ڕه‌نگه ئه‌مه‌ریكا له كاردانه‌وه‌ی ئه‌و كاره ده‌ستبه‌رداری عێراق بێت و چیتر هاوكاری نه‌كات ئه‌وكات داعش به‌هێز ده‌بێته‌وه یان ئه‌مه‌ریكا ئه‌و پرسه بباته ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش كه ئه‌مه مه‌ترسیدارتره بۆ عێراق.
كۆچه‌ر دووپاتی كرده‌وه كه چاوه‌رێ ده‌كرێت عێراق له‌مساڵدا بكه‌وێته ته‌نگژه‌یه‌كی گه‌وره ئه‌گه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانێكی گونجاو دانه‌نرێته‌وه، چونكه به‌و دۆخه‌ی ئیسته‌وه ناتوانرێ كۆنترۆڵی حه‌شدی شه‌عبی بكرێ.
دوای هێرشی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی و كوشتنی 25 چه‌كدار و برینداربوونی 50ی تر، حه‌شدی شه‌عبی له‌ناوچه‌ی سه‌وز كه پارێزراوترین ناوچه‌ی به‌غدایه هێرشیان كرده سه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا.
هه‌ولێر/ بڵند ئیبراهیم