ئەو وێنانەی نەدەبوو دووبارە بكرێنەوە

:: PM:02:43:17/10/2016 ‌

لە زۆربەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەتایبەت فەیسبووك، خەڵكی بە شێوازێكی سەیر یادگارییەكانیان تۆمار دەكەن، كە ئەویش بریتییە لە وێنەگرتن لەسەر شێوەی منداڵی یان چەندان ساڵ پێش ئێستەیان! جا ئەو وێنەیە لە هەمان شوێندابێ، یان لە هەمان كاتدا، یان بەهەمان شێوە بێ، یان جار هەیە هەرسێ پێوەرەكە لە یەك وێنەدا پێڕەو دەكرێت و وێنەكە لە پاڵ وێنە كۆنەكە دادەنێن!
 
ئەمەش وەك وێنەی سێڵفی بووەتە یەكێك لەو شتانەی زۆر كەس خۆیان پێوە خەریك كردووە و چەندان وێنەی جوان و سەرنجڕاكێش گیراون.
 
ئەوانەی لێرەدا دەیبینن، چەند وێنەیەكن كە بەهەمان مەبەست گیراون، بەڵام كێشەكەیان ئەوەیە لە هەڵبژاردنی شێوەی وێنەكەدا بەهەڵەدا چوون و دیمەنێكی ناجۆریان هەیە و لەجیاتی ئەوەی خەڵك پێیان سەرسام بن، وەك شتێكی ناجۆر لە ڕێگەی پەیج و ئەكاونتەكانەوە بڵاوی دەكەنەوە!

سەرچاوە: offbeat
































وشە - موحسین شابان