دواى ڕووداوى كوشتنى سلێمانى هۆشیار زێبارى، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیموکراتی کوردستان یه‌كه‌م سیاسى كورده داوایه‌كى به‌په‌له له نێو ماڵى كورد ده‌كات.
هۆشیار زێبارى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیموکراتی کوردستان له تویتێكدا له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تویته‌ر، ڕاى گه‌یاندووه، "كوشتنى قاسم سلێمانى له شه‌وى ڕابردوو له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا، خاڵى وه‌رچه‌رخانه له گرژییه‌كانى نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران، بۆیه پێویسته به ژیرانه مامه‌ڵه بكه‌ین".
ڕوونى كردووه‌ته‌وه، "دەرگای دۆزەخ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکرێتەوە، بۆیە پێویسته هه‌موومان خۆمان كۆبكه‌ینه‌وه و به‌شێوه‌یه‌كى ژیرانه بیربكه‌ینه‌وه و ڕه‌فتار بكه‌ین".
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ هه‌ینى سێى كانوونى دووه‌م، نوێنه‌رانی حه‌شدی شه‌عبی هەریەکه لە قاسم سلێمانی فەرماندەی سوپای قودس لە سوپای پاسدارانی ئێران و ئەبوومەهدی موهەندیس جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کوژران. كه له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا بۆ پێشوازییان له میوانێكی گرنگ كۆببوونه‌وه، دواتر هه‌موویان به دوو مووشه‌ك له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا كراونه‌ته ئامانج و كوژراون، زانیاریی ئه‌وه هه‌یه كه ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی سه‌عات یه‌كى شه‌وی ڕابردوو له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا نیشتووه‌ته‌وه له دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریاوه هاتووه و پێش ئه‌ویش فڕۆكه‌یه‌كی تر كه له به‌یروتی پایته‌ختی لوبنانه‌وه هاتووه له فڕۆكه‌خانه‌كه نیشتووه‌ته‌وه.
قاسم سلێمانی بە کاریگەرترین پیاوی ئێران بەسەر حوکمی عێراقەوە دادەنراو کۆنترۆڵی زۆرینەی شیعە و حوکمی عێراقی کردبوو بۆ بەرژەوەندی ئێران و راستەوخۆ سەرپەرشتی خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەری دەکرد کە بەهاوکاری گرووپێکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان کەرکووک و نیوەی خاکی کوردستانیان خستە ژێر دەستی میلیشیاکانی شیعە.
ڕووداوەکە سه‌ره‌تا لەلایەن میدیای فەرمی عێراق پشتڕاست کراوەتەوە و لەلایەکی تریشەوە، دەنگۆی رفاندنی هەریەک لە هادی عامری سەرۆکی دەستەی حەشد و قەیس خەزعەلی فەرماندەی میلیشیا و فالح فەیاز راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق هەیە، کە تێكڕا نزیکن لە ئێرانەوە.