جیا له گۆرانییه‌كانی، هونه‌رمه‌ندی لبنانی هه‌یفا وه‌هبی له چه‌ندان فیلم و درامادا رۆڵی سه‌ره‌كی بینیوه، بۆ ساڵی 2020یش نوێترین فیلمی ئه‌و خاتوونه پێشان ده‌درێ و وه‌ك له رێكلامی فیلمه‌كه‌یدا ده‌رده‌كه‌وێ، ده‌یه‌وێ بته‌قێته‌وه.
پێگه‌ی "
ئیلاف" هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی داوه، كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنه‌ری فیلمی "اشباح اوروبا- مۆته‌كه‌كانی ئه‌وروپا" كه هه‌یفا وه‌هبی له‌و فیلمه‌دا رۆڵی سه‌ره‌كی ده‌بینێ، رێكلامێكی سه‌رنجڕاكێشی بڵاو كردووه‌ته‌وه و رای گه‌یاندووه، له 2020دا فیلمی "مۆته‌كه‌كانی ئه‌وروپا" ده‌بینن.
به‌پێی رێكلامی فیلمه‌كه كه جیاوازه له كاره هونه‌رییه‌كانی تری ئه‌و هونه‌رمه‌نده له بواری فیلم و درامادا، له‌وێ هه‌یفا به ماتۆڕسكیلێك له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان زۆر به خێرایی لێده‌خوڕێ و له ته‌نیشتیدا ئۆتۆمبێلێك ده‌ته‌قێته‌وه. به‌و واتایه‌ی ئه‌و فیلمه‌ی هه‌یفا له 2020دا ده‌ته‌قێته‌وه.
فیلمی "مۆته‌كه‌كانی ئه‌وروپا" هاوشانی هه‌یفا، هونه‌رمه‌ندان ئه‌حمه‌د فیشاوی، مسته‌فا خاتر، باسم سه‌مره، ئه‌ڕوا جۆده و عه‌باس ئه‌بولحه‌سه‌ن رۆڵ ده‌بینن. ههیفایش له ئینسته‌گرام هه‌مان رێكلامی بڵاو كردووه‌ته‌وه.
هه‌یفا وه‌هبیی گۆرانیبێژ، ئه‌كته‌ر و نمایشكار كه له ساڵی 1976 له شاری به‌یرووتی لبناندا له دایك بووه، له بواری گۆرانی و نواندن و نمایشكاریدا خاوه‌نی زۆرترین خه‌ڵاته كه له ناوه‌ندی هونه‌ریدا به ورووژێنه‌رترین خاتوون ناو ده‌برێت. به‌پێی پێگه‌ی AskMen.com كه زۆرترین بینه‌ری هه‌یه، هه‌یفا به جوانترین هونه‌رمه‌ند ناوی هاتووه، هه‌روه‌ها له‌ناو 99 ژنی كاریگه‌ر له دنیادا، به‌هه‌مانشێوه ناوی هه‌یفا هاتووه. خاوه‌نی ده‌یان گۆرانییه و له چه‌ند درامایه‌كدا به‌شداریی كردووه، هه‌روه‌ها كۆنسێرتی له وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان و له چه‌ندان وڵاتی ئه‌وروپیشدا ساز كردووه.