كورد بەشداری دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق ناكات

:: AM:11:29:05/01/2020 ‌
ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرای دەكات، كورد بەشداری دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ناكات و نوێنەری عەرەبە سوننەكانیش بەشدار نابن.

ئەمڕۆ یەكشەم پێنجی كانوونی دووەم، ڤیان سەبری ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە "وشە"ی ڕاگەیاند، لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق وەك فڕاكسیۆنە كوردستانییەكان بەشداری ناكەین.

ئەندامەكەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق گوتی، جگە لە ئێمە ژمارەیەكی زۆری ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران لە عەرەبە سوننەكانیش بەشداری ناكەن لە دانیشتنەكە.

ژمارەیەكی زۆری ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران لە عەرەبە سوننەكانیش بەشداری ناكەن 
باسی لەوەش كرد، پێویست ناكات كاردانەوە بنوێنرێت لە بەرانبەر ڕووداوەكان، بەڵكو ئێستە پێویستە ئارامی خۆمان بپارێزین.

ئەمڕۆ یەكشەم پەرلەمانی عێراق كۆبوونەوەی  نائاسایی دەكات لەبارەی دۆخی عێراق و كوژرانی قاسم سلێمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس و دەنگدان لەسەر دەركردنی ئەمەریكا لە عێراق.



وشە - رامیار جەواد