سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا سه‌باره‌ت به هه‌ڕه‌شه‌ی به‌كارهێنانی ئه‌تۆمی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ڕای گه‌یاند، ئێمه هه‌رگیز ڕێگه‌یان پێ ناده‌ین چه‌كی ناوكییان هه‌بێ و هه‌رگیز ئه‌و ڕێگه‌یه‌یان بۆ خۆش ناكرێ.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له توویتێكی نوێ‌دا سه‌باره‌ت به بڕیاری ئێران له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنی ته‌واوی ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی به‌هۆی ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمییه‌كه‌وه له‌سه‌ری بوو گوتی: هه‌رگیز ئێران له پیتاندنی یۆرانیۆمدا نابێ بگه‌نه دروستكردنی چه‌كی ناوكی، چونكه ئێمه لێیان قبووڵ ناكه‌ین.
بۆچوونی ڕووسیا بە بەرژەوەندیی ئێران دەشکێتەوە
ساڵی 2018 ئه‌مه‌ریكا له ڕێككه‌وتنامه‌ی ئه‌تۆمی چووه ده‌ره‌وه و كه له نێوان كۆماری ئیسلامی و وڵاتانی زلهێز: ئه‌مه‌ریكا، فڕه‌نسا، چین، ڕووسیا، به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا له ساڵی 2015 واژوو كرا، به‌ڵام تره‌مپ له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دژی وه‌ستایه‌وه و گوتی: خراپترین ڕێككه‌وتنه له مێژوودا كرابێت.
وێڕای هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران به ده‌رچوون له بنه‌ماكانی ئه‌و ڕێككه‌وتنه، ڕووسیا ڕای گه‌یاند ده‌بێ پابه‌ندبوون به ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران، سه‌ره‌كیترین خاڵ بێت لای هه‌موو وڵاتانی ڕێككه‌وتنه‌كه، چونكه گره‌نتیی مانه‌وه‌ی ئاشته‌واییه له ناوچه‌كه‌دا.
مۆسكۆ ته‌نانه‌ت داكۆكی له‌و بڕیاره‌ی تارانیش ده‌كات و ده‌ڵێ: ئێمه وا هه‌ست ناكه‌ین له بڕیاره‌كه‌دا هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی تێدا بێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ناوكی.