نیگار قادر |32 ساڵ| كه وه‌ك پێشكه‌شكار له كه‌ناڵی "نێت تیڤی" ناسرا، ئێسته وازی له كه‌ناڵه‌كه هێناوه و له‌م دیمانههی "وشه"ـدا هۆكاری وازهێنانی له كه‌ناڵه‌كه ئاشكرا ده‌كات و پێی وایه، ئه‌و پرۆگرامه‌ی پێشكه‌شی ده‌كرد، له ئاستی كه‌سایه‌تیی ئه‌ودا نه‌بوو.
سه‌ره‌تا ده‌مانه‌وێ بزانین نیگار قادر كێیه؟
نیگار قادر محه‌مه‌د كه له باوكێكی باشوور و دایكێكی ڕۆژهه‌ڵاتی له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له دایك بووم، هه‌ر له‌وێ گه‌وره بووم و له‌وێش خوێندنم ته‌واو كردووه، بڕوانامه‌ی ماسته‌ره‌كه‌م له زانستی خۆراكه، ئێسته گه‌ڕاومه‌ته‌وه باشووری كوردستان و نیشته‌جێی شاری هه‌ولێرم.
له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا چۆن ناوبانگت بۆ خۆت دروست كرد؟
له ساڵی 2015 له كۆمپانیایه‌كی بواری میدیایی و پرۆداكشن كارم ده‌كرد و خۆم سه‌رپه‌رشتیاری كاره‌كان بووم، له‌لایه‌ن خاوه‌ن كۆمپانیاكه‌وه ئۆفهرێكم بۆ هات بۆ بهشداركردنم وه‌ك ئه‌كته‌ر له كارێكی میدیایی، منیش قبووڵم كرد و بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێك به‌شداریم كرد، ساڵی 2018 دووباره له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی تری پرۆداكشن ده‌ستم پێ كرده‌وه. وه‌ك ئه‌كته‌ر له چه‌ندان ڕێكلام به‌شداریم كردووه. پاشان هه‌لێكی كارم بۆ ڕه‌خسا له كه‌ناڵی "نێت تیڤی" و سیڤی خۆمم بۆیان نارد، كه‌متر له 24 سه‌عات وه‌ڵامم درایه‌وه و له ناو 200 سیڤی منیان هه‌ڵبژارد، له‌وێ بێ هیچ تێستێك پرۆگرامی "لایڤ"ـم پێشكه‌ش كرد.
ئه‌و پرۆگرامه‌ی پێشكه‌شم ده‌كرد له ئاستی كه‌سایه‌تی مندا نه‌بوو
بۆچی وازت له كه‌ناڵه‌كه هێنا؟
تا ئێسته بۆ هیچ ده‌زگه‌یه‌كی میدیایی هۆكاری وازهێنانم له "نێت تیڤی" نه‌دركاندووه و "وشه" یه‌كه‌م ده‌زگه‌ی میدیاییه كه بۆی ئاشكرا ده‌كه‌م، تاكه هۆكار ئه‌وه‌بوو كه ئه‌و پرۆگرامه‌ی من پێشكه‌شم ده‌كرد له‌و ئاسته‌دا نه‌بوو خۆمی تێدا ببینمه‌وه، پێشتریش چه‌ند جارێك كه‌ناڵه‌كه‌م له‌وه ئاگادار كردبووه‌وه، بۆیه وازام لێ هێنا، ئێسته‌یش ڕێزم بۆ به‌ڕێوه‌به‌ر و هه‌موو ستافی كه‌ناڵه‌كه هه‌یه.
دوای ئه‌وه هیچ ده‌زگه‌یه‌كی ڕاگه‌یاندن داوایان لێ نه‌كردووی كاریان بۆ بكه‌ی؟
دوای وازهێنانم له‌و كه‌ناڵه، چه‌ندان كه‌ناڵی لۆكاڵی و ئاسمانی داوایان لێ كردووم كاریان بۆ بكه‌م، به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن كه‌ناڵه لۆكاڵییه‌كانه‌وه چه‌ندان ئۆفه‌ری باشم بۆ هاتووه، به‌ڵام جارێ بیرم لێ نه‌كردووه‌ته‌وه، له‌وانه‌یه له داهاتوودا بڕیار بده‌م.
ئێسته هیچ پڕۆژه‌یه‌كی میدیاییت هه‌یه ئه‌نجامی بده‌ی؟
بێگومان چه‌ندان بیرۆكه و پڕۆژه‌ی تایبه‌تم هه‌یه، به‌ڵام جارێ له‌گه‌ڵ هیچ شوێن و ده‌زگه‌یه‌كی میدیایی به ئه‌نجام نه‌گه‌یشتووم، هاوكات ئه‌گه‌ر ده‌ست به كارێكی میدیایی بكه‌مه‌وه، حه‌ز ده‌كه‌م كارێكی زۆر پڕۆفیشناڵ ئه‌نجام بده‌م له‌و بواره‌ی خۆمی تێدا ده‌بینمه‌وه، ده‌مه‌وێ خزمه‌ت به كۆمه‌ڵگه بكه‌م نه‌ك ته‌نیا له پێناو پاره‌دا ده‌ربكه‌وم.
جگه له كاری میدیایی شاره‌زاییت له موزیكیش هه‌یه، زیاتر حه‌ز به چ جۆره ئامێرێكی موزیك ده‌كه‌یت؟
هه‌میشه ده‌ڵێم موزیك خوانی ڕۆحه، واته تۆ ده‌توانی به موزیكێكی به چێژ ڕۆح و ناخی خۆت هێور بكه‌یته‌وه، پێشتر ئامێری "سێ‌تار"م ژه‌نیوه، هه‌روه‌ها زیاتر موزیكی "پۆپ" هه‌ستم ده‌جووڵێنی و له‌گه‌ڵیدا سه‌رسامی موزیكه فۆلكلۆرییهكانیشم.
حه‌ز ده‌كه‌م له‌گه‌ڵ سه‌نته‌رێكی جوانكاری وه‌ك پسپۆڕێكی پێست كار بكه‌م
ئاره‌زووت بۆ چ شتێكی تر هه‌یه؟
پێشتر زۆر كارم تاقی كردووه‌ته‌وه و له زۆربه‌شیان سه‌ركه‌وتوو بووم، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا حه‌زم پێیان نه‌بووه. هاوكات ده‌مه‌وێ له‌گه‌ڵ سه‌نته‌رێكی جوانكاری كار بكه‌م وه‌ك پسپۆڕێك له بواری پێست و ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه پێوه‌ندییان به ده‌رخستنی جوانیی پێسته‌وه هه‌یه. له منداڵییه‌وه حه‌زم به وه‌رزش هه‌بووه و به‌تایبه‌تی له كۆنفۆ پێشكه‌وتوو بووم، ئێسته‌یش ڕۆژانه سه‌عاتێك له هۆڵه‌كانی له‌شجوانی وه‌رزش ده‌كه‌م.
وه‌رزش له پێناو چی ده‌كه‌یت؟
وه‌رزش له پێناو ته‌ندروستییه‌كی باش ده‌كه‌م، به‌داخه‌وه له كوردستان خه‌ڵك زۆر به كه‌می بایه‌خ به وه‌رزش و لایف ستایل و ژیانێكی ته‌ندروست ده‌ده‌ن، منیش هه‌وڵ ده‌ده‌م زیاتر باس له سووده‌كانی وه‌رزش و خواردنی ته‌ندروست بۆ خه‌ڵك بكه‌م.
وه‌ك مۆدێلیست كارت كردووه؟
تا ئێسته به‌شداریی هیچ چالاكییه‌كی بواری مۆدێلینگ و فاشیۆنم نه‌كردووه، هه‌ستیش ده‌كه‌م ئه‌و مۆدێل و فاشیۆنهی له كوردستان ئه‌نجام ده‌درێن، زۆر دووره له‌وه‌ی كه پێی ده‌گوترێت مۆدێل یان ئه‌وه‌ی له وڵاتانی تردا هه‌یه.
ئه‌گه‌ر له داهاتوودا بۆت بڕه‌خسێ ئاماده‌ی نمایش بۆ جلوبه‌رگ بكه‌یت؟
ئه‌گه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی پڕۆفیشناڵ بێت و له ئاستی كه‌سایه‌تیی خۆمدا بێ بێگومان ده‌یكه‌م، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر بۆم بڕه‌خسێ له‌گه‌ڵ برانده باشه‌كانی كوردستان له بواری جلوبه‌رگدا ئاماده‌م نمایش بكه‌م، پێشتریش چه‌ندان جار سپۆنسه‌ر داوایان لێ كردووم و جلوبه‌رگی تایبه‌تیان بۆ ناردووم، منیش ڕێكلامم بۆ جلوبه‌رگه‌كان كردووه و نمایشم كردوون.
تا ئێسته پێشنیارت بۆ هاتووه به‌شداریی فیلم و دراما بكه‌یت؟
ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێسته له ئینستاگرام ئۆفهرێكم بۆ هاتبوو به‌شداریی پڕۆژه‌یه‌كی له‌م شێوه‌یه بكه‌م، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وكات به‌كاری ته‌له‌ڤزیۆنه‌وه سه‌رقاڵ بووم، گرنگیم به پڕۆژه‌كه نه‌دا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌مه‌ودوا پڕۆژه‌یه‌كی زۆر باشم بۆ بێت و له ئاستی كه‌سایه‌تیی خۆمدا بێت، بێگومان به‌شداریی تێدا ده‌كه‌م.
ده‌توانی ڕچكه‌شكێن بیت و له فیلمێك هه‌ر ڕۆڵێكت پێ بسپێرن قبووڵی بكه‌یت؟
بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره له ئێسته‌وه ده‌ڵێم نه‌خێر، چونكه له‌ناو خه‌ڵكدا كاردانه‌وه‌ی زۆری لێ ده‌كه‌وێته‌وه، به‌شداریی هه‌ر كه‌سێك بۆ هه‌ر ڕۆڵێك، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌سایه‌تی و ئاستی ڕۆشنبیری و بیركردنه‌وه و په‌روه‌رده‌ی كه‌سه‌كه و خێزانه‌كه‌ی.
هۆكار چی بوو كه نه‌شته‌رگه‌ریی لووتت ئه‌نجام دا؟
نزیكه‌ی دوو ساڵ به‌ر له ئێسته بڕیارم دابوو نه‌شته‌رگه‌ریی لووتم ئه‌نجام بده‌م، به‌ڵام تاكه هۆكار كه دوام خست، زۆر ده‌ترسام، كاتێك له "نێت تیڤی"ـش وه‌رگیرام، له‌به‌ر پرۆگرامه‌كه‌م نه‌متوانی و دوام خست تا ئه‌و كاته‌ی وازم له كه‌ناڵه‌كه هێنا و یه‌كه‌م شت كه كردم، نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه بوو. لووتم ناشیرین بوو، بۆیه ده‌كرا گرنگی به جوانیی خۆم بده‌م.
ئه‌ی تا ئێسته بۆتۆكس و فیلهرت بۆ جوانكاری به‌كار هێناوه؟
تا ئێسته ته‌مه‌نی خۆم بۆ هیچ ده‌زگه‌یه‌كی میدیایی ئاشكرا نه‌كردووه، ئه‌وه‌شیان یه‌كه‌م جاره كه بۆ "وشه" ئاشكرای ده‌كه‌م، ته‌مه‌نم 32 ساڵه و تا ئێسته جگه له نه‌شته‌رگه‌ریی لووت، هیچ جۆره جوانكارییه‌كی ترم ئه‌نجام نه‌داوه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆر گرنگی ده‌ده‌م به خاوێنڕاگرتنی پێستم و خواردنی ته‌ندروست و وه‌رزش، به‌ڵام به‌داخه‌وه له كوردستان بۆتۆكس و فیله‌ر زۆر باو بووه، بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه هیچ كێشه‌یه‌ك له ڕووخساریان هه‌بێت.
وشه/ محه‌مه‌د جه‌مال