عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق له‌باره‌ی دۆخی ئێسته و گرژییه‌كانی ناوچه‌كه له عێراق و كاریگه‌رى له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان ڕاى گه‌یاند، تاكه چاره‌سه‌ر بۆ دۆخی ئێسته كشانه‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كانه له‌ناو خاكی عێراق، له‌و گرژیانه‌دا دۆخی هه‌رێمی كوردستان جیاوازه.
ده‌بێت به‌هه‌ستیاره‌وه له پێگه‌ى هه‌رێم بڕوانین
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى له
ماڵپه‌ڕه عێراقییه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ سێشه‌م حه‌وتى كانوونى دووه‌م، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به سه‌رپه‌رشتى عه‌بدولمه‌هدی له‌باره‌ی دۆخی عێراق و هه‌ڵچوونه هه‌نووكه‌ییه‌كان به‌ڕێوه‌چوو.
تێیدا عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق ڕاى گه‌یاندووه، "ته‌نیا چاره‌سه‌ر بۆ دۆخی ئێسته ده‌رچوونی هێزه بیانییه‌كانه، بۆیه پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كان له‌ناو خاكی عێراق یه‌كده‌نگ بن، پێشتریش له‌باره‌ى كشانه‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كان گوشار له‌سه‌ر تەواوی لایەنەکان هەبووه".
ڕوونى كردووه‌ته‌وه، شه‌وی ڕابردوو به‌رپرسانى سوپای ئه‌مه‌ریكا به حكوومه‌تی عێراقیان ڕاگه‌یاندووه، كه كار بۆ كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانیان له عێراق ده‌كه‌ن و دواتریش وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا ئه‌و هه‌واڵه‌ی ڕه‌تكرده‌وه، گوتویانه به‌هه‌ڵه بڕیاره‌كه‌مان ناردووه.
ئاشكراى كردووه، "له‌و گرژیانه‌ی ئێسته عێراق پێیدا ده‌گوزه‌رێت، بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان له ناوچه‌كانی تر جیاوازتره، بۆیه ده‌بێت به‌هه‌ستیاره‌وه له پێگه‌ى هه‌رێم بڕوانین".
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه ئێسته عێراق به گرژییه‌كى زۆردا تێپه‌ڕ ده‌بێت به‌تایبه‌ت دواى كوژرانى قاسم سوله‌یمانى بووه‌ته گۆڕه‌پانى ململانێییه‌كانى ئێران و ئه‌مه‌ریكا.