ئه‌مڕۆ كۆمپانیای مارسیدس یه‌كێك له‌و به‌رهه‌مانه‌ی خسته بازاڕه‌وه كه دیزاینه‌كه‌ی تایبه‌ته به داهاتوو و شێوازێكی وای هه‌یه دنیای سه‌رسام كردووه، چونكه ئه‌مه یه‌كه‌م ئۆتۆمبێلی كاره‌باییه له‌م شێوه‌یه بێ.
ماڵپه‌ڕی "
caricos"ی تایبه‌تی ئۆتۆمبێل بابه‌تێكی له‌باره‌ی به‌رهه‌مه‌كه‌ی مارسیدس بێنز بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، ئه‌مرۆ كۆمپانیای مارسیدس بێنز یه‌كێك له ناوازه‌ترین ئۆتۆمبێله كاره‌باییه‌كانی نمایش كرد كه ته‌نیا به یه‌كه‌م نمایشی له ئه‌ڵمانیا دنیای شۆك كرد، چونكه ئۆتۆمبێله‌كه له جۆری "VISION AVTR Concept" و خاوه‌ن دیزاینێكه كه تا ئێسته هیچ كۆمپانیایه‌ك نه‌یتوانیوه ئه‌م شیوه‌یه به‌كاربهێنێت و تایبه‌ته به مارسیدس.
مارسیدس بێنز ئەم بەرهەمەی لە داهاتووەوە هێناوە
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ته‌نیا دیزاینه‌كه‌ی به‌سه بۆ سه‌رسام كردنی خه‌ڵك، به‌ڵام كۆمپانیاكه به‌وه نه‌وه‌ستاوه و تایبه‌تمه‌ندی ناوازه‌ی بۆ داناوه له‌وانه‌یش "سیستمی خۆلێخوڕی، فراوانبوونی ناوه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه، به‌هێزی بزوێنه‌ر و خێرایی ئۆتۆمبێل سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كاره‌باییه و چه‌ندان تایبه‌تمه‌ندی تریش".
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جیی سه‌رسامییه ئه‌وه‌یه كه له به‌شی پشته‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه چه‌ند پارچه‌یه‌كی ئۆتۆمبێله‌كه وه‌ك كونیلهیهك به‌رز ده‌بنه‌وه و له‌كاتی ئیستۆپ و به‌نزین ره‌نگه‌كانی ده‌گۆڕێت، به‌ڵام ئه‌وه ته‌نیا كاری نییه و له‌كاتی خێراییشدا كۆنترۆڵی ئۆتۆمبێله‌كه ده‌كات و له‌ڕێگه‌یه‌وه ئۆتۆمبێله‌كه هێواش ده‌كاته‌وه.
مارسیدس بێنز یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی ئه‌ڵمانیا و دنیا بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل، ئه‌م كۆمپانیا به‌ناوبانگه له ساڵی 1986 له‌لایه‌ن "كاڕڵ بێنز" ه‌وه دامه‌زراوه، به‌ڵام به فه‌رمی له ساڵی 1926 ه‌وه ده‌ستیان به‌كار كرد، مارسیدس ناوێكی ئیسپانییه و چه‌ند چیرۆكێكی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م ناوه كه یه‌كێك له سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێت، ئه‌م ناوه له كچی كاڕل بێنزه‌وه هاتووه كه ناوی مارسیدس بووه، ئه‌مه‌یش وای كردووه كۆمپانیاكه به‌ناوی ئه‌م كچه‌وه بكرێت.