حكوومەت دڵنیایی دەداتە مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان

:: PM:02:01:09/01/2020 ‌
حكوومەتی هەرێمی كوردستان دڵنیایی دەداتە مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان كە دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبێت. گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای دەگەیەنێت، بە هۆكاری تەكنیكی مووچە دواكەوتووە. 

ئەمڕۆ پێنجشەم نۆی كانوونی دووەم، جووتیار عادل گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە "وشە"ی راگەیاند، مامۆستایان و فەرمانبەران دڵنیا دەكەمەوە كە مەترسی لەسەر مووچە نییە، بەهۆی ئەو بارودۆخەی لە عێراق هەیە.

گوتی، لەوانەیە یەك دوو ڕۆژ پێدانی مووچە دواكەوتبێت، ئەوەیش بەهۆكاری تەكنیكی بووە. حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوامە لە جێبەجێكردنی بەڵێنەكانی كارنامەی كابینەی نۆیەم بۆ پێدانی مووچە.

هه‌فته‌ی داهاتوو دەست دەكرێت بەدابەشكردنی مووچە

ئەوە لەكاتێكدایە لە چەند ڕۆژی رابردوو وەزیری دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاندبوو لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست دەكرێت بەدابەشكردنی مووچە.

باردۆخی عێراق و پێشهاتەكانی ئەمدواییەی عێراق، بەردەوامی خۆپێشاندانەكانی پارێزگاكانی عێراق ترس و دڵەڕاوێكیی لە ناو مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دروست كردبوو كە پێدانی مووچە بەردەوام دەبێت یان نا.



وشە - زریان تەها