هیچ زانكۆیەكی كوردستان ئاستی یەكەمی بەدەست نەهێناوە

:: PM:03:50:09/01/2020 ‌

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕیزبەندیی نیشتمانی بۆ زانكۆ حكوومییەكان و تایبەتەكان ئاشكرا كرد لەسەر گرووپ، ئەوانیش بی و سی و دی بوون، بەڵام هیچ زانكۆیەكی كوردستان لە پلەی یەكەم نەبوو.

ئەمڕۆ پێنجشەم نۆی كانوونی دووەم، ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە رێوڕەسمی راگەیاندنی ڕیزبەندیی نیشتمانی بۆ زانكۆكان رای گەیاند، زانكۆكانی كوردستان لە چاو ریزبەندیی زانكۆكانی دنیا گۆڕانكاری بەرچاوی بەسەردا هاتووە.

گرووپی دی-یش تەنیا زانكۆی هەڵەبجەیە ئەوەیش بە هۆكاری تایبەت

گوتی، لە گرووپی بی هەریەكە لە  زانكۆی سەڵاحەدین و سۆران و سلێمانی و كوردستان-هەولێر، كۆیە و دهۆك، پزیشكیی هەولێر.

هەروەها لە گرووپی سی پێكهاتووە لە زانكۆی پۆلەتەكنیكی سلێمانی و چەرموو، تەكنیكی هەولێر  و دهۆك زانكۆی گەرمیان و ڕاپەڕین و زانكۆی زاخۆ.

"دوا گرووپی  دی-یش تەنیا زانكۆی هەڵەبجەیە، ئەوەیش بە هۆكاری تایبەت". وەزیری خوێندنی باڵا وای گوت.

ریزبەندیی نیشتمانی بۆ زانكۆكان پێكدێت لە هەندێك پێوەری زانستی، ئەوانیش ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی و تیمی ئەكادیمی و چالاكی نێودەوڵەتی و كوالێتی و ئاستی گەیشتن بە سەرچاوە زانستییەكان، لەگەڵ چالاكی كولتووری و پێوەندیی زانكۆكان بە كۆمەڵگا، هەروەها تێڕوانینی قوتابیان بۆ زانكۆكان، بەپێی ئەم پێوەرانە ڕیزبەندیی بۆ زانكۆكان دەكرێت.







وشە - زریان تەها