به‌هۆی چاوپۆشی له گه‌نده‌ڵیی كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ت به وه‌رگرتنی پاره له شۆفێران به‌شێوه‌ی نایاسایی، هه‌ریه‌ك له سه‌رپه‌رشتیاری مه‌رزی په‌روێزخان و به‌ڕێوه‌به‌ری كومرگی گه‌رمیان گیران.
چاوپۆشیان كردووه و رێگا ده‌ده‌ن بۆ گه‌نده‌ڵى
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م نۆی كانوونی دووه‌م، سه‌رچاوه‌یه‌كی پۆلیسی گه‌رمیان له بنكه‌ی قۆره‌توو له سنووری مه‌رزی په‌روێزخان بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، هه‌ریه‌ك له عه‌لی تۆفیق سه‌رپه‌رشتیاری مه‌رزی په‌رێزخان له‌سه‌ر پشكی گۆڕان و حوسێن ئه‌حمه‌د به‌رێوه‌به‌ری كومركی گه‌رمیان له‌سه‌ر پشكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، به‌ماده‌ی 456 له‌یاسای سزادانی عێراقی كه‌تایبه‌ته به‌چاوپۆشی كردن له فێڵكردن گیراون.
لای خۆیه‌وه كه‌ریم عه‌لی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، پێشتر سكالاَمان له دادگای خانه‌قین له بوونی كۆمپانیای نا یاسایی تۆماركرد كه پاره له شۆفێران وه‌رده‌گرن.
ڕوونیشی كرده‌وه كه له‌سه‌ر ئه‌و سكاڵا ئه‌و دوو به‌رپرسه‌ی ئه‌و مه‌رزه گیراون.
ئه‌و زانیاریانه‌ی كه پۆلیسی قۆره‌توو به "وشه" داوه تێیدا هاتووه، سه‌رپه‌رشتیاری مه‌رزه‌كه پێشتر گیراوه و دواتر به‌رێوه‌به‌ری كومركی گه‌رمیان، بۆیه یه‌ك له‌دوای یه‌ك هه‌وڵی ئازادكردنیان ده‌درێ.
"وشه" پێوه‌ندی كرد به شه‌رمین عه‌لی به‌رپرسی راگه‌یاندنی مه‌رزی په‌رێزخان، هه‌رچه‌نده ئه‌و گرتنی ئه‌و به‌رپرسانه‌ی ڕه‌ت نه‌كردووه، به‌ڵام ئاماده‌نه‌بوو هیچ قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بكات.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی