كۆمپانیای تۆیۆتا له نوێترین كاری‌دا ئۆتۆمبێلی مۆدێل به‌رزی هایلانده‌ری خسته بازاڕه‌وه كه وه‌ك خۆی ده‌ڵێ، به‌هێزترین و جوانترین ئۆتۆمبێلی مۆدێل به‌رزی 2020 تۆیۆتا هایلانده‌ره.
ماڵپه‌ری "
caricos"ی تایبه‌ت به ئۆتۆمبێل بابه‌تێكی له‌باره‌ی نوێترین جۆری ئۆتۆمبێل بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، ئه‌مرۆ كۆمپانیای تۆیۆتا له پێشانگا تایبه‌ته‌كانیدا نوێترین مۆدێلی "تۆیۆتا هایلانده‌ر"ی بڵاو كرده‌وه كه له‌كاتی نمایشه‌كه‌دا تۆیۆتا به‌م ئۆتۆمبێله و دیزاینه‌كه‌ی خه‌ڵكت سه‌رسام كرد.
ئۆتۆمبێلەکە حه‌وت گێرە و سیسته‌می چوار به چواری هەیە كه هێزێكی ناوازه‌ی پێ بەخشیوە
تۆیۆتا ئه‌وه‌یشی گوتوه، ئه‌م ئۆتۆمبێله له جۆری مۆدێل به‌رزه قه‌باره گه‌وره‌كانه و دیزاینێكی ناوازه‌ی هه‌یه له‌گه‌ڵ حه‌وت گێری به‌هێز و سیسته‌می چوار به چوار كه هێزێكی ناوازه‌ی پێ ده‌به‌خشێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ناوازه‌ترین دیزاینی بۆ دانراوه كه سه‌رنجی خه‌ڵكی زۆر ڕاكێشاوه و هێزێكی زۆریشی بۆ بزوێنه‌ره‌كه‌ی دابین كردووه كه 3.5 لیتره و هێزی 300 ئه‌سپی تێپه‌ڕاندووه، ئه‌مه‌یش وای كردووه به نرخی 48 هه‌زار و 830 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بفرۆشرێت.
تۆیۆتا یه‌كێكه له كۆمپانیا گه‌وره‌كان بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل كه بنكه‌ی سه‌ره‌كی ده‌كه‌وێته شاری "تۆیۆتا" له ناوچه‌ی "ئیچی" له ژاپۆن، كۆمپانیاكه جگه له به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل، پاس و چه‌ندان جۆری پیكابی جیاواز دروست ده‌كات، تۆیۆتا له‌سه‌ر ئاستی كۆمپانیاكانی ژاپۆن یه‌كه‌م كۆمپانیایه له ڕووی زۆری به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمۆبێله‌وه.