پێكهاتەكان هەڵوێستی خۆیان لەبارەی پڕۆژەیاسای چاكسازی ئاشكرا كرد

:: PM:01:50:12/01/2020 ‌
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان كە نوێنەرایەتی پێكهاتەكانی كوردستان دەكات و دەڵێ، بەهەموو شێوەیەك پاڵپشتی و بەرگری لە پڕۆژەیاسای چاكسازی دەكەین.

بە تەواوی لە بەرژەوەندیی خەڵكی كوردستانە 
ئەمڕۆ یەكشەم 12ـی كانوونی دووەم، رۆبینا تیار ئەندامی پەرلەمانی كوردستان و نوێنەری پێكهاتەكان بە "وشە"ـی رای گەیاند، پڕۆژەیاسای چاكسازی كە ڕاپۆرتی كۆتایی بۆ ئامادە كراوە، بە تەواوی لە بەرژەوەندیی خەڵكی كوردستانە.

ئەندامەكەی پەرلەمان گوتی، ئەوەی ئێَستە لە سۆشیاڵ میدیا بانگەشەی بۆ دەكرێت، تەنیا موزایەدەیە و ئەوانەی بە ناهەق و نایاسایی خانەنشین بوون یان بندیوارن رای گشتییان چەواشە كردووە.

باسی لەوەش كرد، بەڵێنی ئەوە بە خەڵكی كوردستان دەدەین كە هەر پڕۆژەیاسایەك لە بەرژەوەندی خەڵك بێت ئێمە بە هەموو هێزی خۆمان وەك پێكهاتەكان بەرگری لە مافی خەڵك دەكەین.

بڕیارە لەم دانیشتنەدا سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان وادەی دانیشتنی سێیەم بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاساكە دیاری بكات.



وشە - زریان تەها