له كاتێكدا ئه‌مه‌ریكا و ئێران به لێدوانى به‌رپرسه‌كانیان سنوورێك بۆ گرژییه‌كانى دوو هه‌فته‌ى رابردوو داده‌نێن، ته‌میم بن حه‌مه‌د ئال سانى میرى قه‌ته‌ر ده‌گاته تاران و چاودێرانى سیاسیى ده‌ڵێن، ئه‌م سه‌ردانه‌ى میرى قه‌ته‌ڕ هه‌وڵێكه بۆ ناوبژیوانى، به‌ڵام ئایا ئه‌و ده‌وڵه‌ته بچووكه كه له‌ناوه‌ندى خۆى گۆشه‌گیر كراوه، ده‌توانێ هاوكاریى ئێران بكات له‌وه‌ى ده‌رگاى واشتن به‌ڕووى تاران بكاته‌وه؟
دواى وتاره‌كه‌ى تره‌مپ، به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا و ئێران هه‌وڵ ده‌ده‌ن سنوورێك بۆ ئه‌و گرژییه دابنێن كه له دواى كوشتنى قاسم سوله‌یمانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسداران دروست بووه، له دوایین هه‌واڵیش ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 12ى كانوونى دووه‌م ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى ئه‌لعه‌ره‌بییه لێدوانێكى مارك ئیسپه‌رى وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا بڵاوكردووه‌ته‌وه كه گوتوویه‌تى دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌یه بێ هیچ مه‌رجێكى پێشیینه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئێران دابنیشێت.
قه‌ته‌ر ئه‌و وڵاته بچووكه‌ى كه ئێران په‌ناى بۆ ده‌بات
به‌ڵام كێ ئه‌و ده‌رگایه به‌سه‌ر ئێران ده‌كاته‌وه؟ ئه‌گه‌رچى گرژییه‌كانى نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران له‌گه‌ڵ كوشتنى قاسم سوله‌یمانى گه‌یشته ئه‌وپه‌ڕى به‌ڵام ئه‌م گرژییانه له‌گه‌ڵ كشانه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له رێككه‌وتنامه‌ى ئه‌تۆمى له مانگى ئایارى 2018 ده‌ستى پێ كردووه. له‌م ماوه‌یه‌ش چه‌ندان وڵات هه‌وڵیان داوه دانوستاندن له نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران بكه‌ن، به‌ڵام هیچ یه‌كێك له‌وانه تا ئێسته سه‌ركه‌وتنیان به ده‌ست نه‌هێناوه.
ئه‌مڕۆیش باسى قه‌ته‌ر ده‌كرێت، چونكه له‌ناو ئه‌و هه‌موو گرژییه میرى قه‌ته‌ر سه‌ردانى تارانى كردووه و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئه‌م وڵاته كۆ بووه‌ته‌وه. رۆژنامه‌ى
"عه‌ره‌ب" له راپۆرتێكدا باس له‌وه ده‌كات میرى قه‌ته‌ڕ بۆ ناوبژیوانى سه‌ردانى ئێرانى كردووه، له‌سه‌ره‌تاى راپۆرته‌كه هاتووه" ئه‌و سه‌ردانه‌ى ته‌میم ئاشكراى ده‌كات كه ئێران به دواى په‌نجه‌ره‌یه‌ك ده‌گڕێت بۆ ئه‌وه‌ى هاوكارى بكات، دواى ئه‌وه‌ى به‌رپرسانى ئێران ملكه‌چى گوشاره‌كانى رۆژئاوا بوون".
به‌ڵام ئاخۆ قه‌ته‌ڕ ده‌توانێ ناوبژیوانى ئێران و ئه‌مه‌ریكا بكات؟ ره‌نگه ئێسته وه‌ڵامى ده‌ستبه‌جێ بۆ ئه‌م پرسیاره نه‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ى وا ده‌كات كه قه‌ته‌ڕ به ناوبژیوانێكى باش بزانرێت به تێڕوانینى چاودێرانى سیاسییه‌وه ئه‌وه‌یه قه‌ته‌ڕ چه‌ندان ساڵه پێوه‌ندییه‌كى باشى له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه و جیاواز له وڵاتانى تر‌ى كه‌نداو مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كات، له هه‌مان كاتیش‌دا بنكه‌یه‌كى سه‌ربازى گه‌وره‌ى ئه‌مه‌ریكا له قه‌ته‌ڕ هه‌یه. به‌ڵام ئه‌م دوو خاڵه به ته‌نیا ده‌توانێ ئه‌م رۆله‌ى هه‌بێت. چونكه پێشتریش ژاپۆن هه‌وڵى دابوو كه‌چى شكستى هێنابوو، له كاتێكدا هه‌مان ئه‌و دوو خه‌سڵه‌ته‌ى هه‌بوو، پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئێران به هێزه و له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكایش به هه‌مان شێوه، وێراى ئه‌مه‌یش رۆڵێكى ئابوورى گرنگى له‌سه‌ر ئاستى دنیا هه‌یه، كه‌چى هیچ یه‌كێك له‌م خاڵانه هۆكار نه‌بوون بۆ سه‌ركه‌وتنى شینرۆ ئابى سه‌رۆك وه‌زیرانى ژاپۆن بۆ ناوبژیوانى و نزیككردنه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا و ئێران له یه‌كتر.
به مردنى سوڵتان قابووس ئێران ناوبژیوانێك له ده‌ست ده‌دات
ناوبژیوانێكى تر كه پێشتر باسى ده‌كرا، سوڵتاننیشى عومان بوو، به‌ڵام وه‌ك رۆژنامه‌ى "عه‌ره‌ب"یش ئاماژه‌ى بۆ كردووه، به‌هۆى مردنى سوڵتان قابووس بن سه‌عیده‌وه و هاتنى سوڵتانى نوێ بارودۆخى ئه‌م وڵاته ئاماده نییه بۆ ئه‌وه‌ى رۆڵى له ناوبژیوانى ئێران و ئه‌مه‌ریكا هه‌بێت. پێشتر له ساڵى رابردوو باس له‌وه ده‌كرا عادل عه‌بدولمه‌هدى چه‌ند جارێك هه‌وڵى داوه رۆڵى ناوبژیوانى له نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا ببینى، به‌ڵام ساڵى رابردوو محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریفى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران كه ئه‌و كات سه‌ردانى عێراقى كردبوو، له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته عێراقی تووشى شه‌رمه‌زارى كرد كاتێك به بێ بایه‌خى وه‌ڵامى پرسیارێكى دایه‌وه كه له‌باره‌ى رۆڵی ناوبژیوانى عێراق له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نووسانه‌وه ئاراسته‌كرابوو. دواى ئه‌مه‌یش كاتێك سوله‌یمانى له عێراق كوژرا و په‌رله‌مانى عێراق بڕیارى ده‌ركردنى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكاى كرد، عێراقیش بوو به به‌شێك له ململانێیه‌كه بۆیه له‌حاڵه‌تێكى وه‌هادا نازناوى ناوبژیوانى لێ ده‌سه‌نرێته‌وه.
بۆیه تا ئێسته ئه‌گه‌رى سه‌ركه‌وتنى هیچ یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ى سه‌ره‌وه له ناوبژیوانى گره‌نتى نییه، ره‌نگه لێره‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وروپا بكرێت، به‌ڵام ئه‌وروپا له هه‌ڵوێسته‌كانى چه‌ند رۆژى رابردووى ده‌ركه‌وتووه، هه‌موو وڵاتانى ئه‌ندام له یه‌كێتى ئه‌وروپا به تایبه‌تى فڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا كه ئه‌ندامن له رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى ئێران، ده‌خوازن هه‌رچى دانوستاندنێك بكرێت له چوارچێوه‌ى رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى بێت، ئه‌مه‌یش به هه‌وڵێكى ناكامڵ داده‌نرێت چونكه ئه‌مه‌ریكا كه لایه‌نێكى گرنگى ململانێیه‌كه‌یه له رێككه‌وتنه‌كه كشاوه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها ئێرانیش ئاستى پابه‌ندبوونى خۆى به رێككه‌وتنه‌كه نزم كردووه‌ته‌وه.
بۆیه چاوه‌ڕوانى ئه‌وه ناكرێت به ئاسانى هیچ یه‌كێك له‌و نابژیوانانه به ئاسانى سه‌ركه‌وتوو بن به تایبه‌تى قه‌ته‌ڕ كه به هۆى ئابڵۆقه‌كه‌وه تووشه‌ى په‌رچه‌كردارى بووه و پێچه‌وانه‌ى وڵاتانى تر‌ى كه‌نداو هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات، وه‌ك ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى پێشتر له‌گه‌ڵ توركیاى نواندبوو.