به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا، بانگێشتی باڵوێزی ئێرانی له له‌نده‌ن كرد و سه‌ركه‌ونه‌ی كرد، به‌هۆی ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی كۆماری ئیسلامی به‌رانبه‌ر باڵوێزه‌كه‌ی ئه‌وان له تاران‌دا كردوویه‌تی.
نابێ ئەوەی ئێران جارێکی تر ڕوو بداتەوە
ئه‌مڕۆ دووشه‌م (13ی كانوونی دووه‌م) گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ڕای گه‌یاند، ئه‌وه‌ی ئێران له كۆڕبه‌ندی ڤیێننا كردی جێی قبووڵ نییه و وڵاته‌كه‌ی ده‌یانه‌وێ گره‌نته‌یی ئه‌وه وه‌ربگرن كه هه‌رگیز ڕوو ناداته‌وه.
لای خۆیه‌وه رۆب ماكیر باڵوێزی به‌ریتانیا له ئێران ڕه‌تی كرده‌وه كه به‌شداریی له خۆپیشاندانه‌كانی ئێران دژی ڕژێمه‌كه كردبێت و به‌بێ به‌ڵگه له‌لایه‌نی ته‌ناهیی وڵاته‌كه‌وه گیراوه و له توویته‌ریش ئاماژه‌ی به‌وه دا كه هه‌رگیز نه‌چووه‌ته ناو خۆپیشانده‌رانه‌وه.