كه به مێژووی دروستبوونی پاپا و ڤاتیكان له جیهانی كریستیانه‌كان دا بگه‌ڕێیت، كه‌مترین زانیاری له‌سه‌ر كاروباری سه‌ربازی پاپاكان و ڤاتیكان ده‌ست ده‌كه‌وێت، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ئه‌مه ڕاستییه‌كه و بوونی هه‌یه، هه‌موو سه‌رچاوه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه پاپاكانی ڤاتیكان شازاده‌ی جه‌نگ و هه‌ڵگیرسێنه‌ری جه‌نگه‌كانی ڕابردوو و ئێسته‌ن، به تایبه‌ت له سه‌رده‌مه‌كانی ناوه‌ڕاست تا گه‌یشتن به چه‌رخی ڕابوون.
سه‌رچاوه مێژوویییه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه پاپاكان به‌شداری شه‌ش هه‌ڵمه‌تی گه‌وره‌ی سه‌ربازییان له ماوه‌ی ساڵانی 1796 تا 1870 كردووه، بۆ یه‌كه‌مجاریش له‌و ساڵانه ئاڵای پاپاكان له‌سه‌ر كه‌شتییه جه‌نگییه‌كان به‌رز كرایه‌وه و زیاتر له هه‌زار سه‌ربازی تایبه‌تی پاپایش له جه‌نگی دووه‌می جیهان خراونه‌ته خزمه‌ت و ئاماده‌باشییه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ژیان و سه‌لامه‌تی پاپا بپارێزن.
دوای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ڤاتیكان به گوێره‌ی په‌یماننامه‌ی لاتیران له نێوان ئیتاڵیا و كڵێسای كاسۆلیكی ڕۆمانی له 1929 تا ئێسته ڤاتیكان به‌شداری هیچ جه‌نگێكی نه‌كردووه و هیچ هێزێكی تایبه‌ت و سه‌ربه‌خۆی نه‌بووه، به‌ڵام واقیع شتێكی تره و هه‌موو كات پاپا خاوه‌نی سوپایه‌كی گه‌وره و به‌هێز بووه، به‌هۆی كاریگه‌ری به‌سه‌ر جیهانی كریستانی كاسۆلیكه‌وه.
هه‌رچه‌نده ئێسته و به گوێره‌ی ڕێككه‌وتننامه‌كان ڤاتیكان هیچ سه‌ربازێكی نییه، به‌ڵام پاسه‌وانانی پاپ و ده‌روازه‌كانی ڤاتیكان و تاوه‌ره‌كانی ڤاتیكان له‌لایه‌ن پاسه‌وانی تایبه‌تی ڤاتیكانه‌وه ده‌پارێزرێن، بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له كورسی پاپا و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی بكه‌ن، ئێسته پاسه‌وانه‌كانی پاپا له‌لایه‌ن سوپایه‌ك به ناوی پاسه‌وانی سویسری پاپاوه بوونیان هه‌یه و ژماره‌یان بریتییه له 135 سه‌رباز و بۆ هه‌میشه خزمه‌تی پاپا ده‌كه‌ن و له ده‌روازه‌كانی ڤاتیكان بڵاو ده‌بنه‌وه، ئه‌و پاسه‌وانانه له ساڵی 1506ه‌وه تا ئێسته دامه‌زراون و به‌رده‌وامن له كاره‌كه‌یان، به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش مانگانه مووچه‌ی هه‌ر یه‌كێكیان بریتییه له هه‌زار و 49 یۆرۆ، جیا له‌وه‌ی هیچ باج و سه‌رانه‌یه‌كیان لێ وه‌رناگیرێت و خانوو و شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی تایبه‌ت به‌خۆیشیان هه‌یه و خواردن و دڵنیایی ته‌ندروستیشیان بۆ ده‌سته‌به‌ر كراوه، ته‌نیا بۆ كڕینی ئه‌وانه‌ی خوازیاریین ئه‌و پاره‌یان پێ ده‌درێت.
له سه‌رده‌مانی زوو هۆكاری زۆربه‌ی جه‌نگه‌كان ململانێ بوو له‌سه‌ر داننانی پاپاكان به ده‌وڵه‌تی پیرۆز
مه‌رجه‌كانی بوون به پاسه‌وانی پاپا دیارییكراون و هیچ كه‌سێك بێ ئه‌و مه‌رجانه ناتوانێ بچێته ڕیزی سه‌ربازه‌كانه‌وه كه گرنگترینیان خۆی له‌وه ده‌بینێته‌وه، كه كاسۆلیكییه‌كی ڕه‌سه‌ن بن، واته له چه‌ندان پشته‌وه باوه‌ڕدانی مه‌زه‌وی كاسۆلیكی ئاینی كریستیان بن، جیا له‌وه‌یش به‌لای كه‌مه‌وه ده‌بێ بڕوانامه‌ی ناوه‌ندی یان دواناوه‌ندییان هه‌بێ و ته‌مه‌نیان له نێوان 19 تا 30 ساڵ بێ و درێژییان نابێ له 174 سانتیمه‌تر كه‌متر بێت، به هیچ شێوه‌یه‌كیش نابێ هاوسه‌رگیریان كرد بێ، دوای سێ ساڵ له خزمه‌تكردن وه‌ك پاسه‌وانی پاپا ئه‌وكات بۆیان هه‌یه هاوسه‌رگیری بكه‌ن.
ئه‌ركه‌كانی پاسه‌وانانی پاپا بریتییه له پاراستنی خۆی و شوێنی مانه‌وه‌ی، هاوكات یاوه‌ری ده‌كه‌ن له سه‌رجه‌م گه‌شته‌كان و بۆنه و ئاهه‌نگه ئاینییه‌كان، هه‌موو پێویستییه‌كانی پاپا ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن و پێشوه‌خته خۆیان تاقی ده‌كه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری له‌وه بكه‌ن كه ژه‌هر و ماده مه‌ترسیداره‌كان كرابێته ناو خواردن و خواردنه‌وه و ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی به پاپا ده‌درێت.
ئێسته ئه‌و پاسه‌وانانه به به‌رواد به پێشوو ئه‌ركیان زۆر كه‌متره، بۆیه زۆربه‌ی كات وه‌ك تیمێكی تۆپی پێ یان بۆ وه‌رزشه جۆراوجۆره‌كان خۆیان خه‌ریك ده‌كه‌ن، كاتێك ژماره‌یه‌كیان له ئه‌رك ده‌بن، ئه‌وانه‌ی تر خه‌ریكی كاتبه‌سه‌ربردن ده‌بن.
مێژووی دروستبوونی سوپای پاسا بۆ سه‌رده‌می پاپا بیوسی حه‌وته‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه پاسه‌وانی شه‌ره‌فی له 1801 له‌لایه‌ن یه‌كه‌یه‌كی سوارچاكانه‌وه دامه‌زراند و وه‌ك پاسه‌وانی تایبه‌تی خۆی دیارییكردن، تا 1929 ئه‌و نه‌ریته به‌رده‌وامی هه‌بوو، به‌ڵام له دوای ئه‌وه بوون به پاسه‌وانی ئاسایی، نه‌ك سوارچاك و به‌هێزترینه‌كانی وڵات، جیا له‌وه‌یش له 1970 ده‌سه‌ڵاتیان سنووردارتر كرا، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌كو پێشوو نه‌بن به كێشه و هۆی دروستبوونی ناكۆكی و توندوتیژی.
ئێسته‌یش پاپای ڤاتیكان ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی هه‌یه به ناوی پاسه‌وانی شه‌ره‌ف و پارێزگاری لێ ده‌كه‌ن
ئه‌ركی سه‌ره‌كی ئه‌و
پاسه‌وانانه له ئێسته وه‌كو پاسه‌وانی شه‌ره‌فه و ئه‌وان بێ چه‌كن و ته‌نیا یاوه‌ر و یاریده‌ده‌ری پاپان، هه‌ندێجاریش ناوی خزمه‌تكاری پاپایان لێ ده‌نرێ، له شوێنی سوپا و پاسه‌وانی پاپا، هه‌رچه‌نده ئه‌وان زیاتر خه‌ریكی خزمه‌تی ئاسایی ژیانی ڕۆژانه‌ی پاپان، به‌ڵام به‌ر له وه‌رگیرانیان بۆ ئه‌و ئه‌ركه مه‌شقی سه‌ربازی و چۆنیه‌تیی پاراستنی پاپایان پێ ده‌كرێ، بۆیه ده‌كرێ بگوترێ هه‌م سه‌ربازن و هه‌م خزمه‌تگوزار.
porn videostube8redtubeyouporniv>هه‌رچه‌نده ئه‌وان كه‌سانی ئاسایین و هاوشێوه‌ی پۆلیسێكی نهێنی له به‌رگی خزمه‌تكارێك ڕۆڵ ده‌بینین، به‌ڵام له لایه‌ن باوه‌ڕدارانی كاسۆلیكییه‌وه، ئه‌مه كارێكی پیرۆزه و هه‌موو كه‌س ناتوانێ ئه‌و شه‌ره‌فه وه‌ربگرێ، كارێكی زۆر قورسه كه‌سێك بگات به‌و شوێنه و ببێت به پاسه‌وانی تایبه‌تی پاپا.