ناكۆكیی گەورە لەبارەی هەمواركردنەوەی دەستووری عێراق هەیە

:: PM:04:51:14/01/2020 ‌

ئەندامێكی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق ئاشكرای دەكات كە ناكۆكییەكی توند لەنێوان هێزە سیاسییەكان و پێكهاتەكانی عێراق سەبارەت بە هەموواركردنەوەی چەند مادەیەكی دەستوور پێوەست بە سیتسەمی سیاسی وڵات هەیە.
پێداچوونەوە بە 114 مادەی دەستوور كراوە بێ رێككەوتن لەسەر هەمواركردنەوەیان
دوای دەست پێكردنی خۆپێشاندانەكانی عێراق لە سەرەتای تشرینی یەكەمی رابردوو، پرسی هەمواركردنی دەستووری عێراق وەك یەكێك لە داواكارییەكانی شەقامی ناڕازی هاتە پێشەوە و پەرلەمانی عێراق لیژنەیەكی تایبەتی بۆ ئەو مەبەستە پێكهێنا و چەند كۆبوونەوەیەكیان كرد، بەڵام دواتر كارەكانی لیژنەكە سستی تێكەوت. لەوكاتەی دەستووری عێراق كە لە 2005 راپرسی لەسەر كرا و 78%ی خەڵكی عێراق دەنگیان پێ دا و لە 144 مادە پێكهاتووە.

ئەمجەد عقابی ئەمڕۆ سێشەم گوتی، ناكۆكییەكی توند لەنێوان هێزە سیاسی و پێكهاتەكانی عێراق لەبارەی هەمواركردنەوی چەند مادە و بڕگەیەكی دەستووری عێراق هەیە، پێوەست بە شێوەی سیستەمی سیاسی لە وڵات و ئاماژەی كرد، چەند بابەتێكی رێككاری هەیە پێویستە رێك بخرێنەوە.

پەرلەمانی عێراق لە تشرینی یەكەمی رابردوو بە گوشاری خۆپێشاندەران لیژنەیەكی تایبەتی لە 18 پەرلەمانتار پێكهێنا بۆ هەمواركردنەوەی چەند مادە و بڕگەیەكی دەستوور بەو پێیەی ئەوان لە ماوەی چوار مانگ راپۆرتی خۆیان لەبارەی ئەو مادانەی پێویستە هەموار بكرێنەوە پێشكەیش بكەن، لیژنەكە تا ئێستە پێداچوونەوەی لە 114 مادە كردووە بێ ئەوەی رێككەوتن لەسەر هەمواركردنەوەی هیچ لە مادەكان بكات.




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل