هه‌ردوو كۆمپانیای ئه‌ڵمانی مارسیدس بێنز و پۆرش به‌یه‌كه‌وه كار ده‌كه‌ن بۆ دروستكردنی ته‌كسییه‌كی كاره‌بایی كه به‌نیازن یه‌كه‌م فرۆشی له شاری سان خۆسێ بێت و له‌وێوه به دنیادا بڵاوی بكه‌نه‌وه.
ماڵپه‌ڕی "
theverge"ی ته‌كنه‌لۆجی بابه‌تێكی له‌باره‌ی كارێكی نوێی پۆرش و مارسیدس بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، بۆ یه‌كه‌مجار دوو كۆمپانیای زه‌به‌لاحی دنیا به‌یه‌كه‌وه كار ده‌كه‌ن بۆ دروستكردنی ته‌كسییه‌كی كاره‌بایی كه یه‌كه‌م به‌رهه‌م له‌ناو شاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌كارده‌هێندرێت، به‌ڵام كۆمپانیاكان واڕیككه‌وتوون كه دیزاینه‌كه هه‌مان دیزاینی ئۆتۆمبێله‌كانی مارسیدس بێ، به‌ڵام له به‌شه‌كانی ناوه‌وه به هاوبه‌شی كار بكه‌ن.
ئۆتۆمبێلەکە سیستمی خۆڵێخوڕی هەیە و نەخشەی شاری سان خۆسێشی تێدایە
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه ده‌بێ ئۆتۆمبێله‌كه سیستمی خۆڵێخوڕی هه‌بێ و نه‌خشه‌ی شاری سان خۆسێی تێدابێ و بتوانێ به‌هه‌موو شاره‌كه‌دا بڕوات به‌بێ ئه‌وه‌ی شۆفێری هه‌بێ ئه‌مه‌یش بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ته‌كسی به‌نزین له شاره‌كه و له دنیادا، به‌ڵام دوو كۆمپانیاكه رێژه‌یه‌كی دیاری كرا‌و له‌و به‌رهه‌مه ده‌خه‌نه باڕاره‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی كاری ته‌كسی بمێنێت له دنیادا خه‌ڵكی بێ ئیش نه‌بێ.
مارسیدس بێنز یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی ئه‌ڵمانیا و دنیا بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل، ئه‌م كۆمپانیا به‌ناوبانگه له ساڵی 1986 له‌لایه‌ن "كاڕڵ بێنز" ه‌وه دامه‌زراوه ئه‌م ناوه له كچی كاڕل بێنزه‌وه هاتووه كه ناوی مارسیدس بووه، ئه‌مه‌یش وای كردووه كۆمپانیاكه به‌ناوی ئه‌م كچه‌وه بكرێت.
پۆرش كۆمپانیایه‌كی ئه‌ڵمانی تایبه‌ت به به‌رھه‌مھێنانی ئۆتۆمبێل. كه له 1931 دامه‌زراوه و خاوه‌ن فرۆشێكی زۆره له سه‌رتاسه‌ری دنیادا، هه‌روه‌ها كۆمپانیاكه ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت و وه‌رزشی و ئۆتۆمبێلی به‌رز له جۆری SUV به‌رھه‌م ده‌ھێنێت، باره‌گای سه‌ره‌كی پۆرشی له شاری شتوتگارته له ئه‌ڵمانیا، ئێسته پۆرش له‌لایه‌ن كۆمپانیای ڤۆكسواگنه‌وه خاوه‌ندارێتی ده‌كرێت.