دامه‌زرێنه‌ری ئه‌مازۆن كه ئێسته زه‌نگینترین پیاوی دنیایه، تووشی ڕه‌خنه‌باران بوو، دوای ئه‌وه‌ی به پاره‌یه‌كی ئێجگار كه‌م به به‌راورد به سامانه‌كه‌ی، به‌شداری له هه‌ڵمه‌تی به‌خشین بۆ دارستانه‌كانی ئوسترالیا كرد.
جیف پیزۆس، دامه‌زرێنه‌ری ئه‌مازۆن و زه‌نگینترین پیاوی دنیا، ڕای گه‌یاند كه بڕی یه‌ك ملیۆن دۆلاری ئوسترالی كه ده‌كاته 690 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی پێشكه‌شی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته ده‌كات كه بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی دارستانی ئوسترالیا پێك هاتووه، ئه‌مه‌یش زۆر كه‌متره له‌و پاره‌یه‌ی كه به‌شێكی ئه‌ستێره‌كانی هۆلیوود پێشكه‌شیان كردووه.
ڕووداوی دارستانه‌كه‌ی ئوسترالیا كه بووه هۆی سووتانی 11 ملیۆن هێكتار و كوشتنی 27 كه‌س و له‌ده‌ستدانی ملیۆنان ئاژه‌ڵ، به یه‌كێك له كاره‌ساتترین ڕووداوی سروشتی هه‌ژمار ده‌كرێ و وڵاته‌كه‌ی هێنایه دۆخێكی خراپه‌وه، ئه‌مه‌یش وای كرد هه‌ڵمه‌تێكی جیهانی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری بۆ ئه‌و وڵاته بكرێت.
پیزۆس له ئینستگرامه‌كه‌ی خۆی نووسیویه‌تی: دڵمان هه‌مووی له‌گه‌ڵ ئوسترالییهكانه، له كاتێكدا ئه‌وان له‌ناو دارستانی سووتاودان. ئێمه وه‌ك كۆمپانیای ئه‌مازۆن بڕی یه‌ك ملیۆن دۆلاری ئوسترالی پێشكه‌ش ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی پێداویستییه‌كان به‌ده‌ست بهێنن."