لێكۆڵه‌رێكی ئه‌مه‌ریكایی دوای ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر مردنی ئه‌ستێره‌ی ناوداری دنیا "مارلین مۆنرۆ" كردووه كه له ساڵی 1962 كۆچی دوایی كردووه، دنیای تووشی شۆك كرد كه رای گه‌یاندووه، مۆنرۆ مردنه‌كه‌ی ئاسایی نه‌بوو، به‌ڵكو به‌ڵگه هه‌یه كه كوژراوه.
پێگه‌ی "
فه‌رفیش" كه پێگه‌یه‌كی میسرییه و هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه، بیكی ئه‌لدریگ كه ژنه لێكۆڵه‌رێكی ئه‌مه‌ریكاییه، له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر مردنی ئه‌كته‌ری ناودار مارلین مۆنرۆ، سندووقێكی دۆزیوه‌ته‌وه كه ده‌یان دیكیۆمێنتی تێدایه له‌باره‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌وه، له‌ناویاندا به‌ڵگه‌ی به‌ده‌ست كه‌وتووه كه ده‌توانێ بیسه‌لمێنی كه مۆنرۆ كوژراوه.
له‌وباره‌یه‌وه ئه‌لدریگ بۆ میدیاكان رای گه‌یاندووه، له كۆگه‌یه‌ك له كتێبخانه‌ی زانكۆی كالیفۆرنیا له لۆس ئه‌نجلس سندووقه‌كه‌ی بینیوه، رێ‌یان پێ داوه بیكاته‌وه و ته‌ماشای دیكیۆمێنتهكانی ناوی بكات، تێیدا به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌ست كه‌وتووه كه مۆنرۆ به‌ده‌ستی پزیشكه‌كه‌ی كه پزیشكی ده‌روونی بووه به‌ناوی "راڵف گرینسۆن"، كوژراوه.
جیا له‌و به‌ڵگانه، ده‌یان دیكیۆمێنتی تریش له سندووقه‌كه‌دا هه‌بووه كه له‌لایه‌ن هه‌وادارانی نامه بۆ مۆنرۆ هاتووه، هه‌ندێك نامه‌یش كه خۆی بۆ ئه‌وانی نووسیوه.
ئه‌و لێكۆڵه‌ره ئه‌وه‌شی گوتووه، رێ‌یان پێ نه‌داوه به‌ڵگه‌كان كۆپی بكات یان وێنه‌یان بگرێت، له‌كاتێكدا چه‌ندان به‌ڵگه‌ی نهێنیی ته‌ندروستی و پزیشكی‌یان تێدایه. دۆسیه‌یه‌كی تایبه‌تی تری تێدا بووه، به‌ڵام بۆ ئێسته نه‌یویستووه ئاشكرای بكات. لێكۆڵینه‌وه‌كانی تا ئێسته‌یش به‌رده‌وامن.
مارلین مۆنرۆ كه ئه‌كته‌رێكی كۆنی ئه‌مه‌ریكی بووه و له ساڵی 1926دا له شاری لۆس ئه‌نجیلۆسی ئه‌مه‌ریكا له دایك بووه. ناوی راستینه‌ی "نۆرما جین بیكه‌ر" بووه. له‌به‌رئه‌وه‌ی دایكی ئاماده نه‌بووه به‌خێوێ بكات، بۆیه تا ته‌مه‌نی گه‌یشتووه‌ته نۆ ساڵ، له خانه‌ی هه‌تیوان به‌خێو كراوه. له هه‌رزه‌كاریشدا تووشی چه‌ندان جار ده‌ستدرێژیی سێكسیی بووه، بۆیه تا مردنیشی نه‌خۆشیی ده‌روونی هه‌بووه.
له ساڵی 1942دا مۆنرۆ شووی به دراوسێیه‌كی خۆیان كردووه كه له بواری وێنه‌گرتندا كاری كردووه، دوا هاوسه‌ریشی كه چواره‌مین بووه، ئارسه‌ر میله‌ری نووسه‌ر بووه كه له ساڵی 1956ه‌وه تا 1961 پێكه‌وه بوون. له سه‌ره‌تا له كۆمپانیایه‌ك كاری كردووه كه تایبه‌ت بووه به مۆدێل و به جوانییه‌كی ناوی ده‌ركردووه، بۆیه له چه‌ندان رێكلامدا ده‌ركه‌وتووه. هاوكات وه‌ك كۆمبارس خۆی له سینه‌ما دۆزیوه‌ته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌هره‌ی گۆرانیگوتن و هاوكات نواندنیشی هه‌بووه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ژنێكی ورووژێنه‌ر بووه، بۆیه ده‌رهێنه‌ران بایه‌خیان پێ داوه تا بووه‌ته ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ی هه‌موو دنیا بیناسن. خاوه‌نی زیاتر له 20 فیلمی سینه‌ماییه.
مارلین مۆنرۆ له پێنجی مانگی ئابی ساڵی 1962 له ماڵه‌كه‌ی خۆی له لۆس ئه‌نجیلۆس كه له‌سه‌ر سیسه‌مه‌كه‌ی به رووتی خه‌وتبوو، گیانی سپارد و به مردوویی بینرایه‌وه. هه‌ندێك پێیان وایه به‌هۆی زۆریی به‌كارهێنانی حه‌بی خه‌وتن، گیانی له ده‌ست داوه. به‌ڵام زۆرترین گومان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه به‌هۆی ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه گیانی له ده‌ست دابێ. هه‌ندێكیش پێیان وایه كوژرابێ.