لە پارێزگای سلێمانی زۆرترین جیابوونەوە تۆمار کراوە

:: PM:02:39:15/01/2020 ‌

ئاماری هەشت مانگی جیابوونەوە لە دادگاكانی هەرێمی كوردستان بڵاو كرایەوە كە لەو ماوەیەدا هەشت هەزار و 381 هاوسەر لە یەكتر جیا بوونەتەوە لە هەرێمی كوردستان، زۆرترین جیابوونەوە لە پارێزگای سلێمانییە. هەروەها 59 كەس ڕێیان پێ دراوە ژنی دووەم بهێنن. 

ئەمڕۆ چوارشەم 15ی كانوونی دووەم، ئەنجوومەنی دادوەری هەرێَمی كوردستان ئاماری هەشت مانگی مامەڵەكانی ئەنجامدراو لە دادگاكانی هەرێمی هەرێمی كوردستان بڵاو كردەوە، تێیدا ئاماری جیابوونەوەی تێدایە كە لە هەولێر سێ هەزار و 115 هاوسەر لە یەكتر جیا بوونەتەوە.

رێدان بە هێنانی ژنی دووەم لە هەولێر 21 و سلێمانی 33 و لە دهۆك پێنج كەسە

هەروەها لە سلێمانی سێ هەزار و 448 هاوسەر لە یەكتر جیا بوونەتەوە. بەراورد بە پارێزگاكانی تر زۆرترین جیابوونەوە لەو پارێزگایەیە.

لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە لە كەركووك/گەرمیان 689 هاوسەر جیا بوونەتەوە. لە دهۆكیش هەزار و 129 هاوسەر جیا بوونەتەوە.

"هەروەها رێدان بە هێنانی ژنی دووەم لە هەولێر 21 و سلێمانی 33 و لە دهۆك پێنج كەسە." لە ئامارەكاندا وا هاتووە.



وشە - زریان تەها