"وشە" پۆستی نوێی عەبدولخالق تەڵعەت ئاشكرا دەكات

:: PM:05:14:15/01/2020 ‌
دوای 14 ساڵ مانەوەی لە پۆستەكەی، عەبدولخالق تەڵعەت دەكرێتە نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە سەركردایەتی ئۆپراسیۆنی هاوبەش. هاوكات رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ، فەرمانی دەستبەكاربوونی دلێر نەجاڕ وەك بەڕێوبەری پۆلیسی هەولێر دەركرد.

ئەمڕۆ چوارشەم 15ی كانوونی دووەم، عەمید دلێر نەجاڕ لە شوێنی لیوا عەبدولخالق تەڵعەت كرایە بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر، عەبدولخاڵق تەڵعەتیش پۆستێكی تری پێدرا.

عەبدولخالق تەڵعەت 14 ساڵ بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر بووە

بە فەرمانی رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، عەمید دلێر نەجاڕ كرایە بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر، لیوا عەبدولخالق تەڵعەت لە بەغدا پۆستێكی بووە نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان.

عەبدولخالق تەڵعەت بۆ "وشە" ئاماژەی بەوە دا كە كراوەتە نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە سەركردایەتی ئۆپراسیۆنی هاوبەش لەسەر ئاستی عێراق كە بارەگایەكەی لە ناوچەی سەوزە لە بەغدا.

عەمید دلێر نەجاڕ، پێش ئەوەی بكرێتە بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر، پێشتر بەڕێوەبەری كارگێڕی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بووە.

عەبدولخالق تەلعەت، لە ساڵی 2006 كراوەتە بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر، ماوەی 14 ساڵە لەو پۆستەدا بووە.


وشە - فه‌رمان سادق