دواى ئهوهى لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بهچڕى ئەوە بڵاوکرایەوە کە لە ڕاپۆرتی کۆتایی پڕۆژە یاسایی چاکسازی ئەو بڕگەیە لادراوە کە تایبەت بوو بە دیاریکردنی کەمترین مووچەی خانەنشینی فەرمانبەران کە پێشنیاری زۆری پەرلەمانتارانی لەسەر بووە بەجۆرێک کە 300 هەزار تا 500 هەزار دینار پێشنیار کراوە.
حکوومەت پێی باشبوو هیچ بڕە پارەیەک دیاری نەکرێت
ئەمڕۆ چوارشەم 15ی کانوونی دووەم، لیزە فهلهكهدین کاکەیی ئەندامی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری پەرلەمانی کوردستان بە "وشە"ی ڕاگەیاند، لە پڕۆژە یاسایی چاکسازی هیچ بڕە پارەیەک دیاری نەکراوە بۆ کەمترین مووچەی خانەنشینی، چونکە هەر پەرلەمانتارێک پێشنیارێکی کردووە.
زیاتر گوتی، حکوومەت پێی باشبوو هیچ بڕە پارەیەک دیاری نەکرێت، چونکە حکوومەت دەیەوێت پڕۆژە یاسایەکی تایبەت بە خانەنشینی بنێرێتە پەرلەمانی کوردستان.
ئەندامەکەی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری ئەوەی خستەڕوو، ئەو هەژمارە بانكییهی باس دەکرێت هێشته دروست نەکراوە، چونکە ئێمە لە هەرێمی کوردستان 90 بانکمان هەیە دەبێت ئەو بانکانە بکرێت بەیەک و بهیهكهوه ببەسترێنهوه.
پڕۆژە یاسایی چاکسازی لەلایەن حکوومەت نێردراوەتە پەرلەمانی کوردستان بەمەبەستی ئەنجامدانی چاکسازی لە مووچە و دەرماڵە و ئیمتیازاتەکان و بەخشین و خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان.