له دوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی و پێشكه‌شكردنی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانیی بینا كه گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی په‌رله‌مانی عێراقی پێك هێنا، به‌رهه‌م ساڵح ئه‌و كاندیده‌ی ڕه‌ت كرده‌وه، ئه‌وه بووه هۆی نیگه‌رانیی ئێران به‌رانبه‌ری، بۆیه هۆشداری داوه به یه‌كێتی و پێ راگه‌یاندوون، "ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ به دۆستی ئێران بمێننه‌وه، له‌م قۆناغه‌دا به‌رهه‌م ساڵح نه‌كه‌نه سه‌رۆكی حزبه‌كه".
له دوای كوژرانی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه له عێراق، ئێران ده‌یه‌وێت هه‌رچی زووه سه‌رۆك وه‌زیرانێكی نوێ بۆ عێراق له نزیكه‌كانی خۆی دیاری بكات، بۆ ئه‌وه‌ش فشاری له یه‌كێتی كردووه كه جارێكی تر به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار كاندیدی هاوپه‌یمانیی بینا ڕه‌ت نه‌كاته‌وه.
به‌رهه‌م ساڵح له‌و دۆخه نیگه‌رانه و به حزبه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه كه دیاریكردنی كاندیدێكی تر له‌سه‌ر ئه‌و سیستمه كۆنه‌ی پێشتر كراوه، هێنده‌ی تر دۆخی عێراق گڕ تێبه‌ر ده‌دات و ئه‌مه‌ریكایش ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر نییه.
ده‌بێ كاندیدێكی هاوپه‌یمانیی بینا قبووڵ بكات، یان نابێت به سه‌رۆكی یه‌كێتی
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی "وشه" كه له‌ناو یه‌كێتییه‌وه ده‌ستی خستوون، دوای ڕه‌تكردنه‌وه‌ی كاندیدی هاوپه‌یمانیی بینا له‌لایه‌ن به‌رهه‌م ساڵح و كوژرانی قاسم سوله‌یمانی، ئێران به ڕه‌سمی هۆشداریی داوه‌ته به‌رپرسانی یه‌كێتی كه ده‌بێت به‌رهه‌م ساڵح هه‌رچی زووه كاندیدێكی هاوپه‌یمانیی بینا قبووڵ بكات. هاوكات ئاگه‌داری كردوونه‌ته‌وه له‌وه‌ی "ئه‌گه‌لا ده‌یانه‌وێ وه‌ك دۆستێكی نزیكی ئێران بمێننه‌وه، به‌رهه‌م ساڵح نه‌كه‌نه سه‌رۆكی حزبه‌كه‌یان، چونكه ئێران ڕه‌تكردنه‌وه‌ی كاندیدی هاوپه‌یمانیی بینا له‌لایه‌ن به‌رهه‌م ساڵحه‌وه به خواستی ئه‌مه‌ریكا تێده‌گات".
ئه‌م هه‌وڵه‌ی ئێران بۆ ئه‌وه‌یه كه پێش ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و خۆپێشانده‌ران عێراق بخه‌نه سه‌ر رێڕه‌وێكی راست، كاندیدێكی عێراقی ئێرانی له په‌رله‌مانه‌وه بكه‌ن به سه‌رۆك وه‌زیران. بۆیه ئێسته به‌رهه‌م ساڵح له نێوان به‌رداشی ئه‌مه‌ریكا و ئێران‌دا خه‌ریكه دێته هاڕین.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه"، یه‌كلاكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتی به‌هۆی ئه‌و پرسه‌وه دوا كه‌وتووه، له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی گشتیی سه‌ركردایه‌تیشدا كه دوێنێ سێشه‌م به‌ڕێوه چوو، ئه‌و پرسه نه‌ورووژێنراوه و به‌پێی ڕه‌شنووسی پێڕه‌وی ناوخۆی ئه‌و حزبه، ئه‌وه پێشێلكردنی پێڕه‌وه‌كه بوو.
ناكۆكییه‌كان له‌وه‌وه دێن كه به‌رهه‌م ساڵح داوای خۆكاندیدكردنی بۆ سه‌رۆكی یه‌كێتی نه‌كشاندووه‌ته‌وه، به‌ڵكو تا ئه‌و ئاسته‌یش پێداگیری كردووه كه ئه‌گه‌ر پێویست بكات، ئه‌وا به‌غدا جێدێڵێت و دێته‌وه كوردستان و یه‌كێتی به‌ڕێوه ده‌بات.
ئه‌م بارودۆخه له ناوخۆی یه‌كێتی گفتوگۆی له‌سه‌ر كراوه و ئه‌و هۆشدارییه‌ی ئێرانیان دژی به‌رهه‌م ساڵح پێ خۆش بووه، هه‌ریه‌ك له لاهوور جه‌نگی و بافڵ تاڵه‌بانی كه یه‌كه‌م و دووه‌می كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌یان بوون و ئێسته پێوه‌ندییه‌كانیان ئاڵۆزی تێكه‌وتووه به‌هۆی جیاوازیی ده‌نگه‌كانه‌وه، ده‌یانه‌وێ سوود له‌و هۆشدارییه‌ی ئێران وه‌ربگرن و خۆیان بۆ پۆستی سه‌رۆكی یه‌كێتی كاندید بكه‌ن، یان رێككه‌وتن بكه‌ن بۆ هاوسه‌رۆكی و هه‌ردووكیان به‌رهه‌م ساڵح بێبه‌ش بكه‌ن له‌و چانسه.
جه‌مال حه‌مه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی گشتیی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی، به"وشه"ـی ڕاگه‌یاند كه یه‌كێتی هه‌م وه‌ك سه‌رۆك كۆمار، هه‌م وه‌ك سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی له‌و بارودۆخانه هێڵی هاوسه‌نگ ده‌گرێت.
به‌گوته‌ی ئه‌و، "ئێران یان ئه‌مه‌ریكا هه‌ركامیان نیگه‌ران بن له هه‌ر بڕیارێك كه یه‌كێتی یان كاره‌كته‌ره‌كانی یه‌كێتی ده‌یده‌ن له پۆسته باڵاكانی هه‌رێم و عێراقدا، ئه‌وه بۆ یه‌كێتی ته‌نیا ڕێ و كاری باش ئه‌وه‌یه نه‌بێته ته‌ره‌ف و هاوسه‌نگی بپارێزێت".
جه‌مال ئه‌وه‌یشی گوت، "سه‌رۆك به‌پێی پێڕه‌و له‌ناو سه‌ركردایه‌تی به ده‌نگدان یه‌كلا ده‌كرێته‌وه و هه‌ر كه‌سێك ده‌توانێ خۆی كاندید بكات، ئه‌وه پرۆسه‌یه‌كی شه‌فاف ده‌بێت وه‌ك ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی له كۆنگره ڕووی دا و ئه‌نجوومه‌نی گشتیی سه‌ركردایه‌تی به‌رپرسیاری ئه‌و پرسه‌یه".
وشه/ سلێمانی- هه‌ستی كه‌مال