هێرشی چه‌ته ده‌ریاییه‌كان له كه‌نداوی گینیا له ڕۆژئاوای ئه‌فه‌ریقا، به ڕێژه‌ی 50% زیادی كردووه، ئه‌مه‌یش وای كردووه، ئه‌و ناوچانه كه ده‌كه‌ونه به‌رانبه‌ر نێجیریا و نه‌وتیان زۆره، ببنه مه‌ترسیدارترین ناوچه‌كه‌ی دنیا بۆ كه‌شتییه‌كان.
زياتر لە 90%ی ڕفاندنی کەشتیوان دەکەوێتە گینیا
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م (16ی كانوونی دووه‌م) نووسینگه‌ی ده‌ریایی نێوده‌وڵه‌تی له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه دا، زیادبوونی ڕێژه‌ی ڕفاندنی كه‌شتیوانه‌كان له كه‌نداوی گینیا، پێشینه‌ی نه‌بووه و له ماوه‌ی ساڵی 2019 به‌رزترین ڕێژه‌ی تۆمار كردووه كه ده‌كاته دوو هێنده‌ی ساڵی پێشتر.
به‌پێی هه‌واڵێكی "ئاسۆشیتد پرێس" زیاتر له 90%ی ته‌واوی ڕووداوه ده‌ریاییه‌كان له‌و ناوچه‌یه ده‌كرێ، ئه‌مه‌یش وای كردووه ببێته مه‌ترسیدارترین ناوچه‌ی ده‌ریایی له دنیادا.
ژماره‌ی ئه‌و تیمه كه‌شتیوانانه‌ی له كه‌ناراوی ڕۆژئاوای ئه‌فه‌ریقا تووشی ڕفاندن بوونه‌ته‌وه، له ماوه‌ی ساڵی 2019 گه‌یشتووه‌ته 121 كه‌ش، له كاتێكدا له ساڵی 2018 كۆی ژماره‌كه 64 كه‌س بووه.