ئافره‌تێكی هیندی هه‌موو شه‌ش هه‌فته جارێك پێستی نوێ ده‌بێته‌وه و پێسته كۆنه‌كه‌ی خۆكارانه جه‌سته‌ی فڕێی ده‌دات، هاوشێوه‌ی مار پێستی نوێ ده‌بێته‌وه و خۆی ده‌گۆڕێت.
ئه‌و ئافره‌ته تازه پێگه‌یشتووه به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشییه ده‌گمه‌نه، ناچار كرا له قوتابخانه و خوێندن دوور بخرێته‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هاوڕێكانی له قوتابخانه به ته‌واوی لێی ده‌ترسن و ناتوانن له‌گه‌ڵیدا له یه‌ك پۆل بخوێنن.
رۆژنامه‌ی "ده‌یلی مه‌یلی" به‌ریتانی بڵاوی كرده‌وه، شالینی یادافی ته‌مه‌ن 16 ساڵ كه ناسناوی "ئافره‌تی مار"ی لێ نراوه، به‌ده‌ست نه‌خۆشی "سووربوونه‌وه" ده‌ناڵێنێت، كه به‌رده‌وام پێستی تووشی هه‌وكردن ده‌بێ و به‌وهۆیه‌وه شه‌ش هه‌فته جارێك پێستی نوێ ده‌بێته‌وه ڕووكه‌شی پێستی فڕێ ده‌دات و چینێكی نوێ دروست ده‌بێته‌وه.
یاداف پێویسته هه‌موو سه‌عاتێك یه‌ك جار خۆی به ئاوی پاك بشوات، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پێسته زیاده‌ی له‌سه‌ر جه‌سته‌ی جیا ده‌بێته‌وه له پێستی ببێته‌وه، هه‌روه‌ها پێویسته هه‌ر سێ سه‌عات جارێكیش به وردی پاك بكرێته‌وه.
دیكونوار دایكی ئه‌و كچه ده‌ڵێ، كچه‌كه‌میان له قوتابخانه ده‌ركرد، چونكه قوتابییه‌كانی تری لێی ده‌ترسان، هاوكات پزیشكانیش ده‌ڵێن ئه‌وان ناتوانن هیچ بكه‌ن و هیچیان له ده‌ست نایه‌ت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و نه‌خۆشییه ده‌گمه‌نه‌ی كچه‌كه‌م تووشی بووه.
باوكی راجباهادور گوتی، كچه‌كه‌م به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی له دایك نه‌بوو، ئه‌مه‌ش كارێكی خه‌مهێنه‌ره بۆم، ئه‌و به‌رده‌وام له كه‌سێكی سووتاو ده‌چێ له سه‌رییه‌وه تا پێیه‌كانی به سووتاوێكی ته‌واو ده‌چێت.
یاداف گوتی، من ده‌مه‌وێ بچمه‌وه قوتابخانه و وانه‌كانم بخوێنم، به‌ڵام له قوتابخانه ده‌ریان كردم، ئێسته ته‌واوی خانه‌واده‌كه‌م به‌هۆی ئه‌و حاڵه‌ته‌ی تووشی من بووه، تووشی خه‌م و نیگه‌رانی بوون، ده‌مه‌وێ بژیم، تكایه یارمه‌تیم بده‌ن، ئه‌گه‌ر ده‌توانن.